٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

١٥٠ گوند کۆنتڕۆڵ کرانەوە.. داعش دەوروبەری کۆبانیی چۆڵ کردووە

سەرچاوە: KDP.info

کۆبانی-KDP.info- فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی دەڵێت، پێشمەرگە و شەڕڤانان ١٥٠ گوندی کۆبانێیان ئازاد کردووە و، تیرۆریستانیان بە تەواوەتی لەو ناوە ڕاو ناوە.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی عەمید (مسلیح زێباری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پێشمەرگە و شەڕڤانان لە ھەموو قۆڵێکی کۆبانیوە چوونەتە پێشەوە و، ھەرجارە و چەند گوندێک دەگرینەوە؛ داعش بە تەواوەتی گوندەکانی دەوروبەری کۆبانێی چۆڵ کردووە".
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانێ گوتیشی: "ھەرێمە کوردنشینەکەی چەلەبی کە نزیکەی ٢٠ گوند دەبێت و، ئەو ماوەیە خەڵکە کوردەکەی ئەوێ خۆیان بەرگرییان لە خۆیان کردووە و، داعش نەیتوانیبوو لێیان نزیک بێتەوە؛ ئەم ئێوارەیە داعش لێدەوڕاکە، چووبوونە سەر سێ گوندیان و، نزیکەی ٥٠ پیاویان لێیان ڕفاندووە و، مەروماڵاتیشیان لێیان تاڵان کردووە".
(مسلیح زێباری) ڕایشیگەیاند: "تاوەکو ئێستا ١٥٠ گوندی گەورە و بچووک ئازادکراون و، پێشڕەویکردنیش بەردەوامە".
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار