سەرۆک بارزانی و جۆ بایدن باسی ئەوەیان کرد چۆناچۆن ئەمەریکا هاوکارییەکی زیاتری پێشمەرگە بکات

ئەڵمانیا -KDP.info- لە میانی کۆنفرانسی ئاساییشی میونشن لە ئەڵمانیا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی) و جێگری سەرۆکی ئەمریكا (جۆ بایدن) کۆ بوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر زیادکردنی هاوکاری ئەمەریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە.
لە میانی کۆنفرانسی ئاساییشی میونشن لە ئەڵمانیا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی) و جێگری سەرۆکی ئەمریكا (جۆ بایدن) کۆ بوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر زیادکردنی هاوکاریی هێزەکانی پێشمەرگە لە لایەن ئەمەریکاوە.
لە دیدارەکە ڕۆشنایی خرایە سەر ڕەوشی عێراق و سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و، هەروابێتەوە چۆناچۆن ئەمەریکا زیاتر لە جاران هاوکاریی پێشمەرگە بکات."




