کەرکووک.. هادی عامری لەگەڵ پارێزگار و مەڵبەندی یەکێتی کۆبوونەوەی داخراوی کردووە.. ئامانجەکە نەزانراوە

کورکووک ــKDP.infoــ ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت، هیچ زانیاری و ئاگادارییەکمان لەبارەی ئامانجی سەردانی سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر نەبووە کە بۆ هاتووەتە کەرکووک و کۆبوونەوەیەکی داخراوی لەگەڵ پارێزگار و بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکووک کردووە.
(محەمەد کەمال) ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر (ھادی عامری) سەردانی پارێزگای کەرکووکی کرد، بەڵام نازانن مەبەست لە سەردانەکەی چییە، چونکە کۆبوونەوەیەکی داخراوی لەگەڵ پارێزگار و بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکووکدا کردووە."
(محەمەد کەمال) گوتیشی، ڕەنگە مەبەست لە کۆبوونەوەکە باسی پێکهێنانی ھێزی حەشدیشەعبی بووبێ.
ئەمڕۆ (ھادی عامری) سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر بە سەردانێکی لەناکاو گەیشتە کەرکووک، بەبێ ئەوەی پێشتر ڕاگەیێنرابێ.
بڵند ئیبراھیم




