20 داعش كوژران.. لە هەموو میحوەرەكانەوە بەرەو مووسڵ پاشەكشە دەكەن

باشیك-KDP.info- شەوی رابردوو لە هەر دوو میحوەری ناوەران و باشیك فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بە سەختی مۆڵگە و بارەگاكانی داعشیان بۆردوومان كرد و، بەو هۆیەیشەوە 20 تیرۆریستی داعش كوژراون و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون، فەرماندەیەكی پێشمەرگەیش لەناوچەكە دەڵێت، تیرۆریستانی داعش لە هەموو میحوەرەكان هێزەكانی خۆیان بۆ ناو مووسڵ پاشەكشە پێ دەكەن.
فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە باشیك عەمید (بەهرام یاسین) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی، "لە باشیك و ناوەران شەوی رابردوو تا بەرەبەیانیی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان مۆڵگە و بارەگاكانی داعشیان بۆردوومان كرد و بەو هۆیەیشەوە زیاتر لە 20 تیرۆریستی داعش كوژراون و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون".
عەمید (بەهرام) گوتیشی، "جموجۆڵی داعش لە ناوچەكەدا نەماوە و هێزەكانی خۆیان بۆ ناو مووسڵ كێشاوەتەوە و بەرەو مووسڵ هەڵدێن، هەروەها لە نێوان ئێمە و خۆیاندا ساتر دروست دەكەن، ئەمەیش ئەوە دەگەیەنێت كە دەیانەوێت بەرگری لە خۆیان بكەن، بەڵام هەر جارێك پێشمەرگە هێرش بكات، تیرۆریستان ساترەكان جێ دەهێڵن و لە ماوەیەكی كەمیشدا هەموو ئەو ناوچانە لە تیرۆریستان پاك دەكاتەوە".
رابین شێروانی




