٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زەعیم عەلی: زیاتر لە 180 كیلۆمەترمان ئازاد كردووە.. پلانە سەربازییەكانی سەرۆك بارزانی سەركەوتوو بوون

سەرچاوە: KDP.info

رۆژئاوای دیجلە-KDP.info-  فەرماندەی میحوەری رۆژئاوای دیجلە دەڵێت، شەونخوونی و ماندووبوونەكانی (سەرۆك بارزانی) وایان كردووە پێشمەرگە سەركەوتنی زۆر گەورە لە هەموو میحوەرەكان بە دەست بێنن و، هەمیشەیش پلانە سەربازییەكانی سەركەوتوو بوون.

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری رۆژئاوای دیجلە (زەعیم عەلی) بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، "پلانە سەربازی و شەونخونییەكانی (سەرۆك بارزانی) وایان كردووە هێزی پێشمەرگەی كوردستان سەركەوتنی زۆر گەورە لە هەموو میحوەرەكان بە دەست بێنن، بۆیە ئێمەی پێشمەرگە دەستخۆشی لە (سەرۆك بارزانی) دەكەین بۆ ئەو پلانە تۆكمانەی كە دایاندەڕێژێت و هەمیشە هەموو پلانە سەربازییەكانی (سەرۆك بارزانی) سەركەوتوو بوون، بۆ پلاندانانیش هەموو سەركردە سەربازییەكان كۆ دەبینەوە و پلانی تۆكمە بۆ داهاتوویش دادەڕێژین".

(زەعیم عەلی) پێوەست بە رەوشی ناوچە ئازادكراوەكان دەڵێت، "لە ئێستادا رەوشی ناوچە ئازادكراوەكان زۆر ئارامە، پێشمەرگەكانمان سەرقاڵی سەنگەربەندین بۆ ئەوەی جارێكی دیكە تیرۆریستان نەتوانن بگەڕێنەوە ئەو شوێنانە"، جەختیش دەکاتەوە "تیرۆریستانیش جموجۆڵێكی زۆر كەمیان ماوە، بەڵام پێشمەرگە قارەمانەكانمان بە ورەیەكی پۆڵاینەوە لە سەنگەرەكاندان بۆ ئەوەی نەهێڵن جارێكی دیكە دەستە چەپەڵەكەی تیرۆریستان بەو ناوچانە بگات، تا ئێستایش زیاتر لە 180كیلۆمەترمان ئازاد كردووە، بەڵام تیرۆریستانی داعش نەیانتوانیوە بە هیچ شێوەیەك یەك سەنگەریش داگیر بكەن."
سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار