لیژنەی نەوت و غازى پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ھەرێمدا کۆ دەبێتەوە

ھەولێر--KDP.info سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز لە ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق دەڵێت، لیژنەکەیان بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پەیوەندی و کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا، ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی حکوومەت و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکاندا کۆ دەبێتەوە.
سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز لە ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق (ئارێز عەبدوڵا) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لیژنەی نەوت و غاز لە ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستانمان کردووە و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمى كوردستان و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکاندا کۆ ببینەوە، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پەیوەندییەکانى نێوان ھەرێم و بەغدا و چۆنیەتیی چارەکردنی گرفتەکانی نێوان ھەردوولا."
(ئاریز عەبدوڵا) گوتیشی: "وەکو لیژنەکەی خۆمان ھەوڵی چارەکردنی گرفتەکان دەدەین بۆ ئهوهى یاسای نەوت و غاز دەربکرێت، کە لە بەرژوەندیی ھەموولایەکدا دابێت."
بڵند ئیبراھیم




