٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆنگرەی کۆمەڵکوژی و پاکتاوی نەژادی ئێزدی و مەسیحییەکان، ٣٢وڵات تێیدا بەشدار دەبن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  گوتەبێژی (كۆنگرەی كۆمەڵكوژی و پاكتاوی نەژادی، ئایندەی ئێزدی و مەسیحییەكان لە عێراقدا) دەڵێت، بڕیارە ئەمڕۆ گۆنگرەکە لە شاری ھەولێر دەست بە کارەکانی بکات و٣٢ وڵاتیش تێیدا بەشدار دەبن؛ دەیشڵێ، ڕاسپاردەکانی ئەو کۆنگرەیە بەرز دەکرێتەوە بۆ کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی زۆر گەورەتر کە وەها بڕیارە لە مانگی دادێ لە برۆکسل ساز بدرێت.

(مەریوان نەقشبەندی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بڕیارە سه‌عات١٠ لە ھۆڵی سەعد عەبدوڵڵا، (كۆنگرەی كۆمەڵكوژی و پاكتاوی نەژادی، ئایندەی ئێزدی و مەسیحییەكان لە عێراقدا)، دەست بە کارەکانی بکات و نوێنەری ٣٢وڵات تێیدا بەشدار دەبن و، جگە لەوەش ھەرسێ سەرۆکایەتیی عێراق و ھەرێمی کوردستان و حزب ولایەنە سیاسییەکان و وەزارەتەکان و چەندین کەسایەتیی ئەکادیمی لە شوێنی جیاجیاوە، تێیدا بەشدار دەبن."

(مەریوان نەقشبەندی) گوتیشی: "لە کۆنگرەکەدا ئەو ئافرەته‌ ئێزدیانە ئامادە دەبن کە لەلایەن داعشەوە رفێندرابوون و ھەندێکیان دەستدرێژییان کرابووە سەر و دواتر ھەڵاتبوون و رزگاریان بووە؛ هەر لەو کۆنگرەیەدا چیرۆکی خۆیان باس دەکەن."

راشیگەیاند، کۆنگرەکە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت و ئەوەیشی لەم کۆنگرەیەدا گەڵاڵە دەکرێت، دەبێتە راسپاردە و بەرز دەکرێتەوە بۆ کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی گەلێک گەورە کە رەنگە زۆرینەی وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەشدار بن تێیدا، کە لە ١٧/٣/٢٠١٥ لە برۆکسل بەرێوە دەچێت."

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار