یەپەگە داوا لە (سەرۆك بارزانی) دەکا ماوەی مانەوەی پێشمەرگە لە كۆبانی درێژ بكاتەوە

كۆبانی -KDP.info- ڕائید (عێزەدین تەمۆ) لە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە کۆبانێ دەڵێت، ئێستا ئەو (سێ) مانگەی كە بۆ مانەوەی هێزی پێشمەرگە لە کۆبانی دیاری كرابوو تەواو بووە؛ بەو مەبەستە بەرپرسێكی باڵای هێزی (یەپەگە) داوای لێ كردوون ماوەی مانەوەی هێزی پێشمەرگە درێژ بكرێتەوە. دەیشڵێت، "یەپەگە مانەوەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانی بە پێویست دەزانێت و، داوا دەكەن (سەرۆک بارزانی) ماوەی مانەوەی پێشمەرگە لە كۆبانی درێژ بكاتەوە؛ ئێمەش ئەم داواكارییەمان گەیاندووەتە بەرپرسە سەربازییەکانی هێزی پێشمەرگە".
ڕائید (عێزەدین تەمۆ) لە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە کۆبانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئێستا ئەو (سێ) مانگەی كە بۆ مانەوەی هێزی پێشمەرگە لە کۆبانی دیاری كرابوو تەواو بووە؛ بەو مەبەستە بەرپرسێكی باڵای هێزی (یەپەگە)مان بینیوە؛ داوای لێ كردووین كە ماوەی مانەوەی هێزی پێشمەرگە درێژ بكرێتەوە. یەپەگە مانەوەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانی بە پێویست دەزانێت، داوا دەكەن (سەرۆک بارزانی) ماوەی مانەوەی پێشمەرگە لە كۆبانی درێژ بكاتەوە؛ ئێمەش ئەم داواكارییەمان گەیاندووەتە بەرپرسە سەربازییەکانی هێزی پێشمەرگە".
ڕائید (عێزەدین تەمۆ) پێوەست بە دۆخێ شەر لە شاری كۆبانی دەڵێت، ئێستا شەڕ لە ناوشاری كۆبانی زۆر دوور كەوتووەتەوە.
هەنووكە زیاتر لە (20) كیلۆمەتر لە دەوروبەری شاری كۆبانی بە تەواوی پاك كراوەتەوە و، هیچ تیرۆرستێك نەماوە؛ لە هەر شوێنێكدا پێویست بكات هێزی پێشمەرگە بە چەكی قورسەوە دەچن و، ئاگربارانی تیرۆرستان دەكەن، تیرۆرستان بەردەوامن لە هەڵاتندا.
سەرباز واحید




