٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جەلەولا: بکەرێكی تەقینەوەكانی دژ بە هێزەكانی پێشمەرگە دەستگیر كرا

سەرچاوە: KDP.info

جەلەلا -KDP.info- هێزەكانی ئاساییشی گەرمیان و پێشمەرگەی كوردستان لە سنووری شارەدێێ جەلەولا پێنج تیرۆریست و گومانلێكراویان دەستگیر كردووە و، یەكێكیان دانی بەوەدا ناوە كە دەستی هەبووە لە تەقینەوەكانی ئەم دواییەی دژ بە هێزەكانی پێشمەرگە.

سەرچاوەیەك لە هێزەكانی ئاساییشی گەرمیان کە نەیویست ناوی ببەین، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "پاش ئەوەی لەو چەند ڕۆژەدا لە سنووری گوندەكانی شارەدێی جەلەولا، دوو تەقینەوە هێزەكانی پێشمەرگەی كردە ئامانج، لە لایەن هێزەكانی ئاساییشی گەرمیان و پێشمەرگەوە هەڵمەتێكی هاوبەش  لە گوندەكانی ناوچەكە ئەنجام درا".
سەرچاوەكە گوتیشی: "لە هەڵمەتەكەدا، پێنج گومانلێكراوی عەرەب دەستگیر كران و، پاش لێكۆڵینەوە یەكێکیان دانی بەوەدا ناوە كە پەیوەندیی بە چەكدارانی داعشەوە هەبووە و، دەستیشی هەبووە لە تەقینەوەكانی چەند ڕۆژی رابردووی دژ بە هێزەكانی پێشمەرگە".
ئەوەشی خستەڕوو: "لێكۆڵینەوە لەو بارەیەوە بەردەوامە و هەروەها هەڵمەت و پشكنینی هێزەكانیش لەو ناوچانە بەردەوامە".
كاروان جاف
 

هەواڵی پەیوەندیدار