٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەڵمانیا هاریکارییەکی زیاتر دەنێرێت بۆ پێشمەرگە و، سوپای عێراق

سەرچاوە: KDP.info

ئەڵمانیا-KDP.info- بە گوێرەی هەواڵێکی ڕادیۆ 'ئازاد'ەکەی ئەورووپا، وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا بەنیازە پاڵپشتیە سەربازییەکانی بۆ عێراق زیاد بکات و، مووشەکی دژەتانک و کەلوپەلی تریش دەنێرێت بۆ پێشمەرگە و، هێزەکانی عێراق کە لە شەڕی داعشدان.

لە ڕاپۆرتی ڕادیۆ 'ئازاد'ەکەی ئەورووپا هاتووە، دوای ئەوەی (ئەنگڵا مێرکڵ) سەرشالیاری ئەڵمانیا و، (حەیدەر عەبادی) سەرۆکوەزیرانی عێراق پێکەوە دانیشتن، ئەڵمانیا ئەو هاکارییە سەربازییە نوێیەی ڕاگەیاندووە کە بایی ١٣ملیۆن یورۆیەک دەبێت.
هاوکارییە سەربازییەکان بریتین لەمانە: ٣٠ مووشەکهاوێژ و، ٥٠٠ مووشەک و، ٢٠٣ تۆپی دژەتانک و، ٤٠٠٠ تفەنگ و، ١٠ سەیارەی دژەتانک.
هەروەها (عەبادی) داوای ئاڵوگۆڕی هەواڵگریشی لە ئەڵمانیا کردووە و، بە پێویستی زانیوە بۆ بەسەرڕاگەیشتنی زانیاری لەسەر چەکدارە بیانییەکان، ئاڵوگۆڕی هەواڵگری پێویستیە.
جێی باسە ئەڵمانیا هەر زوو چالاکانە هاوکاریی سەربازی بۆ پێشمەرگە ڕەوانە کرد و، هاوکارییە سەربازییەکانی ئەڵمانیا، ڕۆڵێکی بنەڕەتی و کاریگەرییان هەبووە لە شەڕی داعشدا، دیارترینیشیان چەکی میلان بووە.

و/ خالید ئەحمەد

 

هەواڵی پەیوەندیدار