دڵشاد شه‌عبان: بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران سێملیار دۆلار قه‌رز کراوە

هەولێر-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت، بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران سێملیار دۆلار قه‌رز کراوە ؛هەروا گوتیشی کە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبەرنامەی دایە بەرهەمی بەنزین لە هەریمی کورستان زیاد بکات.
(دڵشاد شه‌عبان) جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی پیشه‌سازی‌ووزه له په‌رله‌مانی كوردستان بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هه‌رێمی كوردستان پەرە بە سیاسه‌تی نه‌وت دەدات و، لە وه‌به‌رهێنانی نه‌وتدا به‌رده‌وام دەبێت، به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌و نه‌وته‌ی ده‌رهێنرێت هه‌مووی بفرۆشرێت؛ له‌زیادكردنی به‌رهه‌می خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین و، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا كردوومانه پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بین؛ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانیش پلانی هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌می به‌نزینیش زیاد بكات، چونكه ئێستا كوردستان 3ملیۆن‌و100هه‌زار لیتر به‌نزین به‌رهه‌م ده‌هێنێت، به‌ڵام خواست له‌سه‌ر به‌نزین نزیكه‌ی 5ملیۆن لیتره له ڕۆژێكدا بۆئه‌مه‌ش پلانیان هه‌یه كه پاڵاوگه‌كان زیاد بكه‌ن له هه‌رێمی كوردستان؛ به‌ڵام ئه‌و قه‌یرانه دارایه‌ی هه‌رێمی گرته‌وه كاره‌كانی سست كردووه، ده‌نا له به‌رنامه‌دایه ڕۆژانه پێنج‌و‌نیو‌ملیۆن لیتر به‌نزین به‌رهه‌م بهێنرێت، چونكه به‌شێكی ئه‌و به‌نزینه‌ی ئێستا له كوردستان دابین ده‌كرێت له ده‌ره‌وه ده‌هێنرێت".
گوتیشی: "وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان بۆ 2014 نزیكه‌ی 3ملیار دۆلار قه‌رزی كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی فرۆشتوویه‌تی و، داهاتی ناوخۆ و مووچەی فه‌رمانبه‌رانی دابین كردووه".
دڵشاد شه‌عبان ئاماژەیشی کرد کە، بڕیاره له سه‌ردانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) بۆ به‌غدا ئه‌م زیاده نه‌وته‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه بۆ هەقی كۆمپانیاكان و، ئه‌و قه‌رزانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردوویه‌تی بۆ ساڵی 2014 بۆ مووچه و كڕینی گازوایل و كاره‌با له‌وێوه ئه‌و قه‌رزه پڕ بكرێته‌وه، واته بڕی زیاده‌ی نه‌وتی كوردستان بدرێته‌وه به‌و قه‌رزانه".




