وه‌زیری شه‌هیدان: گۆڕە به كۆمه‌ڵەکان، وه‌ك به‌ڵگه‌ی ئه‌نجامدانی جینۆساید ده‌یده‌ینه ناوه‌نده‌کانی جیهان

هەولێر-KDP.info- وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانى هه‌رێم ده‌ڵێت، نزیكه‌ی 16 گۆڕی به كۆمه‌ڵ له جه‌له‌ولا و شنگال دۆزراونه‌ته‌وه كه، ژماریه‌ك قوربانییان تێدا بوون و بۆ ناسینه‌وه‌یان، تیمه‌كانیان پشكنینیان ده‌كه‌ن؛ به‌ڵام وەک ئەو دەڵێ، گۆڕی تریش ماون و هه‌ڵنه‌دراونه‌ته‌وه. جەختیش دەکاتەوە، "ئه‌و گۆڕانه وه‌كو به‌ڵگه‌ی زیندووی ئه‌نجامدانی جینۆساید له لایه‌ن داعشه‌وه تۆمار ده‌كه‌ین و ده‌یده‌ینه ناوه‌نده‌کانی جیهان."
(مه‌حموود حاجی ساڵح)، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، "ژماره‌یه‌ك له گۆڕی به كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه و تیمه‌كانیشمان له جه‌له‌ولا و له هه‌ندێك ناوچه‌ی ئازادكراوی شنگالیش خه‌ریكی گه‌ڕان و هه‌ڵدانه‌وهیان‌ن كه داعش ئه‌نجامی داون."
(مه‌حموود حاجی ساڵح) زانیاریی دا: "نزیكه‌ی 16 گۆڕی به كۆمه‌ڵ له جه‌له‌ولا و شنگال دۆزراونه‌ته‌وه و ژمارەیه‌ك قوربانییان تێدا بوون و تیمه‌كانمان پشكنین بۆ ئه‌و ته‌رمانه ده‌كه‌ن بۆ ناسینه‌وه‌یان، هەڵبەت گۆڕی تریش ماون و هه‌ڵنه‌دراونه‌ته‌وه."
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان، هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد ئه‌وان ئه‌و گۆڕانه وه‌كو به‌ڵگه‌ی زیندووی ئه‌نجامدانی جینۆساید له لایه‌ن داعشه‌وه تۆمار ده‌كه‌ن و ده‌یده‌ن به ناوه‌نده‌کانی جیهان، گوتیشی: "له هه‌ندێك ناوچه بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه به تایبه‌ت له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ، گۆڕه‌كانیش به‌پێی ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه و پشكنین بۆ ته‌رمه‌كان ده‌كه‌ین."
یه‌حیا سابیر




