مه‌حموود عوسمان: مانه‌وه‌ى میلیشیاکان لە ناوچەکانی کوردستان زۆر مه‌ترسیداره

هەولێر-KDP.info- سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق (د.مه‌حموود عوسمان)، باوەڕی وایە کە میلیشاكان له ناوچه‌كانى مادده‌ى 140 مەترسیی گەورەن، چونكه به‌پێى ڕێككه‌وتنى سیاسى نه‌هاتوونه‌ته ئه‌و شوێنانه.
له‌باره‌ى مه‌ترسیى بوونی میلیشیا شیعه‌كان له ناوچه‌كانى جه‌له‌ولا و سه‌عدیه كه ئێستا بوونه‌ته مه‌ترسى بۆ سه‌ر ناوچه‌كه (د.مه‌حموود عوسمان) سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى رایگه‌یاند، "بوونى میلیشیا شیعه‌كان گرفت بۆ كورد دروست ده‌كات، له‌و ناوچانه‌ى جێگیر كراون، چونكه به‌نیازى ئه‌وه‌ن له‌و ناوچانەدا بمێننه‌وه؛ دیارە ئەوان كه‌مێك سوود له ناكۆكیی حزبه سیاسییه‌كانى كوردستان وه‌رده‌گرن."
(د.مه‌حموود عوسمان) زانیاریی دا کە میلیشیاکان هه‌ڵسوكه‌وتیان باش نییه، چونكه سوپا نین، "سوپا سیستمى هه‌یه و ده‌بێت به‌پێى پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مامه‌ڵه بكات، ڕه‌چاوى خاڵه‌كانى مافى مرۆڤ بكات، به‌ڵام میلیشیاكان هه‌ر تاقمێكیان له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن و وڵاتانى هه‌رێمیش ده‌ورێكى باڵایان هه‌یه له هاندانیان، بۆیه به‌و شێوه‌یه هاتنیان شتێكى باش نییه، چونكه مه‌ترسى له‌سه‌ر تاكى كورد دروست ده‌كات."
(د.مه‌حموود عوسمان) بە پیویستی دەبینێ کە: ده‌بێت لایه‌نه كوردستانییه‌كان بۆچوونه‌كانیان یه‌ك بێت و ڕێككه‌وتنى سیاسى هه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا و به‌پێى ڕێككه‌وتنى سیاسى، هێزى دیكه له‌و ناوچانه جێگیر بكرێن، زیاتر گوتی "خۆ ناكرێت ئه‌مڕۆ میلیشیاكان بێن و سبه‌ى توندڕۆكان و دووسبه‌یش هێزێكى دیكه، چونكه ئه‌و ناوچانه‌ى میلیشیاكانى لێن- ناوچه‌كانى مادده‌ى 140- كاتێكیش ده‌كه‌وینه جێبه‌جێكردنى مادده‌ى 140 گرفتت بۆ دروست ده‌بێت، لە راستیدا له هه‌ندێك شوێن خۆیان كردووه به واقیع و نایانه‌وێت لابچن".
ئەو سیاسەتمەدارە زۆر گرینگی دەبینێ، هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان كۆك بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه نابێت ئه‌م میلیشیایانه به‌بێ هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌م شوێنانه‌دا بمێننه‌وه کە ناوچەی کوردستانین، "ده‌بێت وه‌ك پاكێجێك بابه‌تى میلیشیاكان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى به‌غدادا باس بكرێت، هه‌روه‌ك چۆن باسى مادده‌ى 140 و خاڵه‌كانى دیكه ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕێك نه‌خرێت مه‌ترسىی زۆر دروست ده‌كات."
ده‌شڵێت، "گرفته‌كه ئه‌وه‌یه مادام هاتوون، ده‌بێت شتێك نه‌كه‌یت وه‌ك كاردانه‌وه ته‌ماشا بكرێت، چونكه له ئه‌نجامى شه‌ڕى داعش ئه‌وانه به ناچارى هاتوون، بۆیه مانه‌وه‌ى ئه‌و میلیشیایانه زۆر مه‌ترسیداره".
كارزان هه‌ورامى




