٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بزانە ژمارەی کوردانی رۆژئاوا لە هەرێمدا بوون بە چەند

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- 235 هەزار و 563  كوردی ڕۆژئاوا ئاوەری هەرێمی کوردستان  بوون، زۆربەی ئاوارەكانیش لەكەمپی دومیز دەژین، حكوومەتی هەرێم و دەزگای  خێرخوازی بارزانی گشت پێداویستییەكی بۆ ئەو ئاوارانە دابین كردوون و لەبارێكی زۆر باشدا دەژین.

بەرپرسی نووسینگەی كۆچ و كۆچبەرانی هەرێمی كوردستان(شاكر یاسین) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوت، لە  هەرێمی كوردستان 82 هەزار و 26 خێزانی ڕۆژئاوای كوردستان، كە ژمارەیان دەگاتە 235 هەزار و 563 كەس هەن، زۆربەی ئەو ئاوارانە لە كەمپەكان نیشتەجێ كراون و لە سنووری پارێزگای دهۆك هەن،  ئەوانی دیكەیش لەلای خزم و كەسانی خۆیان و  شارەكانی  دیكە دەژین".
( شاكر)گوتیشی : كەمپی دومیز، كە دەكەوێتە سنووری پارێزگای دهۆك زۆربەی ئاوارەكان لەو كەمپە نێشتەجێ كراون و لەوێدا، حكوومەتی هەرێم و ڕێكخراوەكان، بەتایبەتی دەزگای خێرخوازی بارزانی هەموو پێداویستییەكی بۆ ئەو ئاوارانە دابین كردووە.

رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار