سەرکەوتنی پێشمەرگە لە وانکێ، داعشی هەژاند

موسڵ-KDP.info- بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان (سەعید مەموزینی) رایگەیاند کە، لەئاکامی ئەو سەرکەوتنە گەورەیەیی هێزەکانی پێشمەرگە کە ئەمڕۆ لە وانکێ تۆماریان کرد؛ ئەم سەرکەوتنە رەوشێکی نالەباری بۆ تیرۆریستانی داعش لە مووسڵدا هێنایە بوون و هەژاندوونی.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، سەركەوتنی ئەمڕۆی هێزی پێشمەرگە لە وانکێ، بارێکی نالەباری بۆ داعش لەنێو مووسڵدا چێکردووە و؛ داعشی بەتەواوەتی لەو شارەدا شلەژاندووە، پێشمەرگەش لە پێشڕەوییەکانی دەڤەری وانکێ بەردەوامە.
سەبارەت بە بۆردومانی فڕۆکەجەنگییەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان (مەموزینی) گوتی، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەستمان خستوون لەئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکاندا ١٠٨ تیرۆریستی داعش لەنێو شاری مووسڵدا کوژراون، هەروا ژمارەیەکی یەکجار زۆریش برینداربوون.
سەرباز واحد




