٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە زیاتر لە ١٥٠ داعشی کوشت

سەرچاوە: KDP.info

وانکێ-KDP.info-ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان گورزێکی دیکەی گورچکبڕیان لە تیرۆریستانی داعش وەشاند و؛ لە ئاکامی ئەو گورزدا وێڕای ئەوەی توانرا وانکێ و سێ گوندی ئەو سنوورە ئازادبکرێن؛ هەروا بەگوێرەی ئاماری هێزەکانی پێشمەرگە لە وانکێ، داعش زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و؛ هێزەکانی پێشمەرگە زیاتر لە ١٥٠ داعشیان کوشتووە و؛ ئێستا تەرمی زیاتر لە ١١٥ داعش لەدەستی هێزی پێشمەرگە دایە.

فەرماندەی پێشمەرگە لە وانكێ مۆقەدەم ( سەلمان جەمال) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، هێزەكانی پێشمەرگە ئەمڕۆ لە وانكێ داستانێكی دیكەیان تۆمار كرد، دوای ئەوەی توانیان شارەدێی وانكێ و هەرسێ گوندی " موشەڕەف و دەواسا و دێر" لە تیرۆرستانی داعش پاك بكەنەوە.
گوتیشی، لەو هێرشەدا تیرۆریستانی داعش جگە لە راکردن هیچی دیكەیان پێ نەما، تەنیا بە گویرەی ئەو ئامارەی کە ئێستا بەردەستمانە؛ زیاتر لە 150 تیرۆریستی داعش كوژراون، كە زیاتر لە 115 تەرمی ئەوان كەوتووەتە دەست هێزەكانی پێشمەرگە، جگە لەوەی بە دەیانی دیكەیش بە برینداری بەرە و مووسڵ هەڵاتوون.
موقەدەم ( سەلمان) ئاشكرایشی کرد، دەستكەوتەكانی پێشمەرگە لە شەڕی ئەمڕۆدا چەندین چەكی گرانی  وەك پیكێسی، قەناس، تۆپ  و 8 ئۆتۆمبێلی سەربازی بووە.

رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار