٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەستێرەیەکی بەناوبانگی ئەمەریکایی دێتە هەولێر..بۆ پاڵپشتی پێشمەرگەیە

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا-KDP.info-هونەرمەند و ئەستێرەی بەناوبانگی (هیپ هۆپ)ـی  ئەمەریکایی (ئاکۆن) لە مانگی ئازار دا کۆنسێرتێکی هاوکاری بۆ پاڵپشتی هێزەکانی پێشمەرگە لە هەولێر سازدەکات و؛ دەیەوێ لەڕیگەی داهاتی ئەو کۆنسێرتەوە کۆمەک و هاوکاری بۆ پێشمەرگە کۆ بکاتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ( ئینتەرناشناڵ بزنس)ـی ئەمەریکایی، هونەرمەند و ئەستێرەی بەناوبانگی (هیپ هۆپ)ـی  ئەمەریکایی (ئاکۆن) لە مانگی ئازار دا کۆنسێرتێک لە هەولێری پایتەخت سازدەکات، وەک رۆژنامەکە باسیکردووە کە، ئامانجی ئەو کۆنسێرتەی بۆ پاڵپشتی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانە کە کۆمەک و هاوکاری ئەوان بکات.
هاوکات ڕۆیتەرز لەو بارەیەوە نووسیویەتی (ئاکۆن) لە ڤیدیۆیەکدا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە کۆنسێرتێک لە هەولێر ئەنجامدەدا، ئەو دەیەوێت بە پارەی کۆنسێرتەکەی بەشداردەبێت لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە کە ئازایانە شەڕی داعش دەکەن.
(ئاکۆن) رایگەیاند کە،  مایەی خۆشحاڵییە بۆم لە شارێکی (٨٠٠٠) ساڵی مێژوو، کۆنسێرتێک ئەنجامدەدەم، لە هەولێری دێرین، لە پایتەختی کوردستان.
هەروا لە راپۆرتەکەی رۆیتەرز  هاتووە کە ئەگەرچی داعش نزیکبوون لە سنووری هەولێر و دەیانویست پێشڕەوی بۆ نێوخاکی هەرێمی کوردستان بکەن؛ بەڵام هێزەکانی پێشمەرگە گیانفیدایانە پێشیان لێ گرتن و سەرکەوتنی گەورەیان بەسەر تیرۆریستاندا تۆمار کرد و داعشیان وەدەرنا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی سی‌ئێن‌ئێن ، ئاکۆن ئەوە یەکەم جاری نییە کە کۆمەک و هاوکاری لە ڕێگەی هونەرەکەیەوە دەبەخشێت، ئەو پێشتریش لە ساڵی ٢٠١١ دا لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی عەرەبیدا هاوکارییان کۆ کردەوە و خسیانە خزمەت پڕۆگرامێکی پەروەردەیی منداڵان لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا.

ئاکۆن بناسە:
ئاکۆن ناوی تەواوی (ئالیۆن دامالا ئاکۆن)ـە، لە (سینگال)ـی ڕۆژئاوای ئەفەریقا لە ساڵی (١٩٧٣) دا لە دایكبووە، ئەو دایکی سەماکەرێکی بەناوبانگ بووە و، لە تەمەنی حەوت ساڵانەوە لەگەڵ خێزانەکەیدا لە نیوجێرسی ئەمەریکا نیشتەجێن.
ئاکۆن ئەستێرەیەکی بەناوبانگی (هیپ هۆپە) و یەکەم ئەلبومی بەناوی (تەنگوچەڵەمە) لە ساڵی ٢٠٠٤ دا بڵاوبۆتەوە و، دووەم ئەلبومی بەناوی (تەنیایی) لە ساڵی ٢٠٠٦ دا بڵاوبۆتەوە و، سێیەم ئەلبومیشی بەناوی (سەربەستی) لە ساڵی ٢٠٠٨ دا بڵاو بۆتەوە.
ئاکۆن سەرەڕای ئەوەی کە چەند جارێک بەهۆی تاوانەوە سزادراوە، بەڵام لە چەندین کاری خێرخوازیشدا بەشداریکردووە و، ئەو بە پارەی هونەرەکەی هەرگیز لە پێویستییەکانی هاوکاری مرۆڤایەتیدا کەمتەرخەمی نەکردوە.

و/ خالید ئەحمەد

هەواڵی پەیوەندیدار