زیاد کاکەڕەزا: چاوەڕوانی وەڵامی گۆڕان و یەکێتیین

ھەولێر-KDP.info- ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتیی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، ھەرکاتێک یەکێتی و گۆڕان وەڵامی داواکارییەکانی ئەوانی دایەوە ئەوا پێکەوە کۆ دەبنەوە.
ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتیی دیموکراتی کوردستان (زیاد کاکەڕەزا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، لەبارەی داواکارییەکان دوێنێ کۆ بوونەوە، بەڵام هێشتا وەڵامی ئێمەیان نەداوەتەوە."
(زیاد کاکەڕەزا) گوتی، "ھەرکاتێک وەڵامی داواکارییەکانی ئێمەیان دایەوە، ئەوا لەگەڵ ھەردوو لایەن لەبارەی وەڵامەکان دانیشتن ئەنجام دەدەین."
(کاکەڕەزا) راشیگەیاند، "ھیچ کاتێک دیاری نەکراوە کەی وەڵامی ئێمە دەدەنەوە، بەڵام دوور نابینرێت لەم یەک دوو ڕۆژەدا وەڵامێک ببیستین."
دوێنێ چوارشەممە، یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان وەڵامی داواکارییەکانی لیستی خزمەتیان داوەتەوە و دەربارەی بەشدارییان لە حکوومەتی خۆجێیدا گەییشتوونەتە رێککەوتنی سەرەتایی.
بڵند ئیبراھیم




