٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەهار عەبدولرەحمان: لەم كاتەدا مووچەی پێشمەرگە زیاد دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بریاردەری لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، لەگەڵ بریاردان لەسەر پرۆژەیاسای بوودجەی هەرێم بریاری زیادكردنی مووچەی پێشمەرگە جێبەجێ دەكرێت. گوتیشی، لە چارەکردنی قەیرانی داراییدا بەغدا هەمیشە كێشەی خستووەتە نێو رێكکەوتنەكانەوە و پێیانەوە پابەند نەبووە.

دوای ئەوەی 23ـی تەمموزی 2014 پەرلەمانی كوردستان بە ئامانجی باشتركردنی گوزەرانی پێشمەرگە، بڕیاری ژمارە 19ـی‌ دەركرد، بەپێی ئەم بریارەش مووچەی پێشمەرگە هاوتای مووچەی هێزەكانی ناوخۆ دەكرێت، سەرەڕای خەرجكردنی دەرماڵەی هاوسەرگیری و منداڵ و مەترسی، كەمترین مووچەی پێشمەرگە لە 870 هەزار دینار كەمتر نابێت.


پەیوەست بە جێبەجێكردنی ئەم بریارە (بەهار عەبدولرەحمان) بریاردەری لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بە جێبەجێكردنی رێكکەوتنی نێوان هەلێر و بەغدا و هاتنی بوودجەی هەرێمی كوردستان ئەم بریارە جێبەجێ دەبێت، بەڵام بۆ چارەکردنی قەیرانی دارایی حكوومەتی بەغدا هەمیشە كێشەی خستووەتە نێو رێکكەوتنەكان و بە تەواوی پابەند نەبووە بە رێكکەوتنەكان، بۆیە ناتوانین كاتێكی تەواو دیاری بكەین بۆ زیادكرنی مووچەی پێشمەرگە، بەڵام لەگەڵ بریاردان لەسەر پرۆژەیاسای بوودجەی هەرێمی كوردستان بریاری زیادكردنی مووچەی پێشمەرگە جێبەجێ دەكرێت."


(بەهار عەبدولرەحمان) دەشڵێت: "ئەم بریارە پەیوەستە بە كۆتاییهاتن بە قەیرانی داراییی هەرێم، چونكە ئێمە هەر لە بریاری ژمار 19ـدا لە برگەیەكدا گوتوومانە دوای كۆتاییهاتن بەم قەیرانە داراییە ئەم خاڵانە جێبەجێ دەكرێن."


سەرباز واحد
 

هەواڵی پەیوەندیدار