هاوسهرۆكى KNK: پێویسته ههموو لایهكانى كوردستانى ددان به ڕێبهرایهتیى سهرۆك بارزانیدا بنێن.. دنیا چاوی لێیەتی

هەولێر-KDP.info- (تاهیر كهمالیزاده) هاوسهرۆكى كۆنگرهى نهتهوهییى كورد (كهنهكه) دەڵێت، پێویسته ههموو لایهنه كوردستانییهكان ددان به ڕێبهرایهتیى (سهرۆك بارزانی)ـدا بنێن؛ راشیگهیاند (سهرۆك بارزانى) بههاى نهتهوهییی خۆى ههیه و، ئاخر ههموو دونیا چاوى له (سهرۆك بارزانی)ـیه، چونکە ئهوان دیرۆكێكى سهرفرازییان ههیه.
كهسایهتیى سیاسیى رۆژههڵاتى كوردستان و هاوسهرۆكى كۆنگرهى نهتهوهییى كورد(تاهیر كهمالیزاده)، به كوردستان تی ڤیى راگهیاند، "لە باشووری کوردستان بزاوتێکی گەورە هەیە، ڕێبەرایەتیێکی گەورە هەیە، لەگەڵ ڕێزم بۆ کۆی حیزبەکان، بەڵام بەڕێز کاک (مەسعوود) بەهای نەتەوەیییە و ناسراوە دەبێ هەموومان ڕێزی لێ بگرین و سوودی لێ ببینین؛ ئەوان دیرۆکێکی سەرفرازییان هەیە."
ئەو هاوسەرۆکەی کەنەکە کە سیاسیێکی بێلایەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە کەم نێوەندی دنیادا هەیە کە ڕووخساری نەدیترابێ، دەربارەی ڕۆڵ و پێگەی (سەرۆک بارزانی) جەخت دەکاتەوە، "خۆشت بوێ یان خۆشت نەوێ، کەسایەتیێکە کە دنیا چاوی لێیەتی و بووە بە نوێنەری نەتەوەی کورد؛ هەڵبەت ئەگەر حیزبەکانی دی ئەو پێگەیە قبووڵ نەکەن هەروا بە پەرت و بڵاوی دەمێننەوە، بۆ دەبێ ئەم دۆخەمان قبووڵ نەبێ؟ هەڵبەت من هەمیشە پێم وا بووە کە دەبێ ڕێبەرایەتیێک هەبێ. لە دۆخێکی وەهادا، وەک کەسایەتیی خۆم و وەک کۆنگرەی نەتەوەییش باوەڕم وایە کە بۆ بەڕێوەبەرایەتیێکی مەزن تەنیا بەڕێز (مەسعوود بارزانی)ـی بە شایستە دەبینم."
(تاهیر كهمالیزاده) چوونی پێشمەرگە بۆ کۆبانی و ڕێککەوتنی دهۆک نێوان هەردوو ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا(ئەنەکەسە) و ئەنجوومەنی گەلی ڕۆژاوا(تەڤدەم) بە دەستکەوتی نەتەوەیی ناو دەبات؛ ئەو ئەم دوو ڕووداوە مێژووییە بە هەوێنی دەستکەوتی زیاتر لە پاشەڕۆژدا دەبینێ و دەڵێ، "ئەو هەنگاوانەن سەرۆک دیاری دەکەن کە کوردستان وەک یەک و بە یەک چاو لە هەمووان بڕوانێ. کۆنگرەی نەتەوەیی لە هەولێر کە هەمووانی کۆ کردنەوە، دنیا چاوی لێ بوو، ڕێککەوتنی دهۆکیش ڕووداوێکی گەلێک گەورە بوو و خۆ ئەگەر بەڕێز کاک (مەسعوود) نەبووایە هەموو ئەمانە نەدەبوون."
زیاتر گوتی، "شانازییە کاتێک پێشمەرگەیەک لە ڕۆژهەڵاتەوە دێ و لە شنگال دژ بە تیرۆر دەجەنگێ، شانازییە کە پێشمەرگە دەچێ هاوشانی براکانیان لە ڕۆژاوا و بۆ هاوکاریی شەڕڤان و ژنانی کۆبانی دەجەنگێ، کە بوون بە نموونەی ژنانی دنیا، ئەمانە هەمووی شانازین بۆ دەبێ سوودیان لێ نەبینین."
هاوسەرۆکی کەنەکە، لەسەر ئەو باوەڕەیە کە ئەگەر لەژێر ناوی کۆنفڕانسیش بێ، کوردانی هەر چوار پارچە کۆ بکاتەوە و پەیامی بە دنیا بگەیەنێ، بایەخی خۆی دەبێ، (کەمالیزادە) ڕاشکاوانە دەڵێ، "هەر پارچەیەکی کوردستان ئەگەر کار لەسەر قووڵکردنەوەی جیاوازییەکان بکا و ناکۆکی بنێتەوە و، یەک نەبن و یەکگرتوو نەبن و ستراتیژێکی نەتەوەیی نەبێ، ئەگەر لەژێر ناوی کۆنگرەیش نەبێ و لە کۆنفڕانسێکیشدا بێ کۆ ببینەوە و پەیامی گەلی بە دنیا بگەیەنین کە، دەگەڵ تیرۆر لە جەنگداین و گەلێکین دژ بە تیرۆر، بە دنیا بڵێین پێویستمان پێتانە و سوپاسی هاوکاریشتان دەکەین، بە وڵاتانی دەورووبەرمان-عێراق، ئێران، تورکیا و سووریا- بڵێین ئێمە گەلێکین دەتوانین دۆستتان بین، چونکە ئەوانیش ناتوان دژ و بێ ئێمە بژین."
(تاهیری کەمالیزادە) لە ساڵی ١٩٨٢ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە ڕووی لە باشووری کوردستان کردووە و لە ساڵی ١٩٨٤ بە داوەتنامەی فەرمی چووەتە وڵاتی هۆڵەندا.
(تاهیری کەمالیزادە) ئەندامێکی هیچ حیزبێکی سیاسیی کوردستانی نییە، وەک خۆشی دەڵێ، خەباتی ئەو خەباتی کوردستانییە.




