بەڕێوەبەری ئاساییشی کەرکووک لەڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی هاووڵاتیانی کەرکووک ئاگادار دەکاتەوە

کەرکووک-KDP.info-بەڕێوەبەری ئاساییشی کەرکووک، ھەواڵی قەدەغەکردنی ھاتوچۆ و ھێرشکردنی تیرۆرستان بۆ سەر سنوری کەرکووک رەتدەکاتەوە و؛ لەڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیانی کەرکووک کە رەوشی شارەکە ئارامە.
بەڕێوەبەری ئاساییشی کەرکووک (ھەڵۆ نەجات) بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت کە، ھەواڵی ھێرشکردنی تیرۆرستانی داعش بۆ سنووری کەرکووک بێبنەمایە و؛ ئەوانەی ئەم ھەواڵەیان بڵاو کردووەتەوە مەبەستیان تۆقاندنی ھاوڵاتییانە؛ بۆیە لەڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان هاووڵاتیانی شاری کەرکووک ئاگادار دەکەینەوە و دڵنیایان پێدەدەین کە هیچ بڕیارێک بۆ قەدەخەکردنی هاتوچۆی هاووڵاتیان نەدراوە و رەوشی کەرکووک ئارامە.
پێوسەت بە راکردنی هاووڵاتیانی شاری کەرکووک کە وەک باسکراوە روویان کردووەتەوە سلێمانی و هەولێر، بەڕێوەبەری ئاساییشی کەرکووک دەڵێت، ڕۆژانی ھەینی ھاووڵاتیانی کەرکووک بە مەبەستی پشوو و سەردان روودەکەنە هەولێر و سلێمانی، خەڵک رایان نەکردووە و دوای تەواوبوونی پشوو و سەردان دەگەڕێنەوە نێو شاری کەرکووک.
ئەمیر بابان




