٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فڕاکسیۆنی زەرد لە 1999ـوە داوای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی کردووە.. پەرلەمان ئیدارەکەی پەسەند کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە-KDP.info- سەرۆكی فڕاكسیۆنی زەرد لە پەڕلەمانی كوردستان (ئومێد خۆشناو) رایگەیاند کە، ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان لە هەڵەبجە دا بە کۆی دەنگ پڕۆژەیاسایی ئیدارەی هەڵەبجەمان پەسەند کرد..بیری هەموو لایەکیشی هێنایەوە کە فڕاکسیۆنی زەرد لەسەر راسپاردەی (سەرۆک بارزانی) لە 1999 ـەوە داوای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی کردووە.

سەرۆكی فڕاكسیۆنی زەرد لە پەڕلەمانی كوردستان (ئومێد خۆشناو) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، لە كۆبوونەوەی پەڕلەمانی كوردستان کە ئەمڕۆ لەهەڵەبجەی شەهید بەڕێوەچوو؛ بە خۆشحاڵیەوە بە کۆی دەنگی گشت لایەک توانرا پڕۆژەیاسای پێكهێنانی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە پەسەند بکرێت .
(ئومێد خۆشناو) راشیگەیاند کە، پەسەندكردنی ئەو پڕۆژەیاسایە لە خەڵكی هەڵەبجە و كوردستانیان و پێشمەرگە قاڕەمانەكانی كوردستان پیرۆز بێت؛ ئەمە بەشێكی دیكەیە لە بەدیهێنانی خەونی گەلی کورد بۆ ئەو شارە ستەملێکراوە، بۆیە هیوادارین پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی ئەو شارە ئیدی بتوانێت لەرێگەی خزمەتکردنی هاووڵاتیاندا گشت هەڵەبجەییەکان و خەڵکی کوردستان دڵخۆش بکات.
سەرۆكی فراكسیۆنی زەرد لە پەڕلەمانی كوردستان  ئاماژەیشی کرد کە، ئێمە لە فڕاكسیۆنی زەرد لە سەرەتای دەست پێ‌ كردنی گفتووگۆ لەسەر ئەو بابەتە هەمیشە بە گەشبینیەوە لەو بابەتەمان روانیوە و پشتگیریەکی سەرسەختمان کردووە کە هەڵەبجە بکرێتە پاریزگا، هەروا لە سالی 1999 فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی (سەرۆك بارزانی ) داوای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە و چەند شوێنێكی دیكەی كردووە و ئەو كۆ دەنگییەی ئەمڕۆش هەبوو؛ شایەنی ئەو شارەیە کە گشت لایەک وەک چۆن لە رابردوودا خەمی هەڵەبجەمان بووە؛ ئەمڕۆیش گشت لایەکمان بە کۆی دەنگ دڵخۆشبووین کە توانیمان ئیدارەی ئەو شارە پەسەند بکەین.

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار