٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چاوەڕوانی مژدەی ئازادکردنی شنگال بن

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-بەرپرسی میحوەری شنگال عەمید ( بەهرام دۆسكی) رایگەیاند، تیرۆریستانی داعش لەنێو شنگال لاواز بوون و بەرەو نەمان دەچن، لە دەوروبەری شنگال دەچنەوە نێو شنگال و دەستیان بە تەقاندنەوەی فەرمانگە و  خانووەكانی هاووڵاتیانی شنگال كردووە، ئەوەیش بە مانای ئەوە دەێت داعش هیچ هێزێكی وای لەنێو شنگال نەماوە و؛ چاوەڕوانی مژدەی ئازادکردنی تەواوی شنگال بن.
بەرپرسی میحوەری شنگال عەمید ( بەهرام دۆسكی) بە ماڵپەڕیی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوت، بە شێوەیەكی گشتیی ئەوە دوو ڕۆژە ڕەوشی شنگال زۆر باشە و ئارامە؛ هیچ جموجۆڵێكی تیرۆریستانی داعش لەناوچەكە نابینرێت و؛ داعش لەنێو شنگال بەرەو نەمان دەچێت، رۆژانە تیرۆریستانی داعش دەوروبەری شنگال بەجێدێڵن و روودەکەنە نێو شنگال، کۆڵانەکان بۆمبڕێژدەکەن و خانووی هاووڵاتیان دەڕمێنن و فەرمانگەکانیش دەتەقێننەوە؛ ئەمەش ئاماژەیەکی روونە کە ئەوان هێزێکی وایان لە نێو شنگال نەماوە.
گوتیشی، پلان بۆ ئازادكردنی شنگال دانراوە، چاوەڕوانی ئەو كاتە دەكەین كە بۆ هێرشكردنە سەر شنگال دانراوە، قۆناخ بە قۆناخ  بەرەو پێشەوە دەچین بۆ ئازادكردنی شنگال و كۆمەڵگەكانی دەوروبەر؛ لە ماوەیەكی نزیكدا ئەو ناوچانە لە تیرۆرستان پاك دەكەینەوە.
عەمید ( بەهرام دۆسكی) ئاشكراشی كرد، تا یەك بست خاكی كوردستان لە دەستی تیرۆرستان مابێت، ئێمە ناوەستین و گشتیی رزگار دەکەینەوە؛ بەتایبەتی شارۆچكەی شنگال كە یەكێك لە ئامانجی ئێمەیە و پەیمان دەدەینە خەڵكی شنگال، تا یەك پێشمەرگە مابێت، شەڕ لە پێناو ڕزگاركردنی شنگال دەكەین، لە ماوەیەكی نزیكدا مژدەی ئازادكردنی شنگال رادەگەینرێت.

رابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار