به‌ره‌ڤان حه‌مدى داوا ده‌كات گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانى شنگال بپارێزرێن.. زیاتر له دوازده گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ هەن

شنگال-KDP.info- به‌رێوه‌به‌رى گشتیى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان ده‌ڵێت، زیاتر له دوازده گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ له ده‌ڤه‌رى شنگال هه‌ن، جگه له‌وه‌ى ئه‌و سنوورانه‌ى كه ئێستا هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ئازادى نه‌كردوون؛ داوایش له خه‌ڵكى سنووره‌كه و لایه‌نه سیاسییه‌كان و داموده‌زگاكانى ده‌ڤه‌ره‌كه دەکات، ئه‌وه‌نده‌ى بكرێت گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان بپارێزن، تا لە پاشەڕۆژدا بۆ پرسی بەجینۆناساندن کەڵکیان هەبێ.
(به‌ره‌ڤان حه‌مدى) به‌رێوه‌به‌رى گشتیى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان به ماڵپەڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند: "تیمێكى وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان كه پێكهاتبوو له به‌رێوه‌به‌رایەتیى گۆیه به‌كۆمه‌ڵه‌كان، کاتێ سه‌ردانى ده‌ڤه‌رى شنگالمان كرد و، چوینه شاره‌دێى سنوونێ و له‌گه‌ڵ قایمقام و یه‌كه ئیدارییه‌كانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره كۆ بووینه‌وه، لەوێ دوو جۆر گۆڕى به‌كۆمه‌ڵمان به‌رچاو كه‌وتن، جۆرێكیان، گۆڕى به‌كۆمه‌ڵى كراوه بوون، واتا ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر زه‌وین و نه‌نێژراون و گۆڕه‌كانیان دیارن، جۆرى دووه‌میان ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه‌ن كه له‌ژێر زه‌وین و خۆڵیان به‌سه‌ردا كراوه."
(به‌ره‌ڤان حه‌مدى) گوتیشى: "داواكارین، له خه‌ڵكى سنووره‌كه و لایه‌نه سیاسییه‌كان و داموده‌زگاكانى ده‌ڤه‌ره‌كه، ئه‌وه‌نده‌ى بكرێت گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان بپارێزن، چونكه ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه سه‌رمایه‌یه‌كن له دوارۆژدا به‌كار دێن بۆ كه‌یسى ناساندنى جینۆسایدى كوردانى ئێزدى و پێكهاته‌كانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره؛ چونكه ئه‌و گۆڕانه‌ى كه هه‌ڵماندانه‌وه و ته‌رمه‌كانمان كۆ كردنه‌وه، بۆمان به دیاركه‌وت كه به دوو شێوه‌ى دڕندانه شه‌هید كراون، شێوه‌یه‌كیان سه‌ربڕینه و ئه‌وى تریشیان گولـله‌بارانكردنه به فیشه‌ك."
پێوه‌ست به ده‌ستكارىی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه و ده‌ستوبردى تیمه‌كه‌ى وه‌زاره‌ت (حه‌مدى) گوتى: "داوا له كه‌سوكارى قوربانییەكان ده‌كه‌ین له دیتنه‌وه‌ى هه‌ر گۆڕێكدا ئاگادارى تیمه‌كانى ئێمه بكه‌ن و ئارام بگرن هه‌تا تیمه‌كانى ئێمه ده‌چنه شوێنى مه‌به‌ست و به ئه‌ركى خۆیان هه‌ڵده‌ستن، تکایان لێ دەکەین ده‌ستكاریى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵكان نه‌كه‌ن؛ داوایش له میدیاكانى كوردستان ده‌كه‌ین كه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كار بكه‌ن كه چه‌ندى ئه‌و گۆڕانه پارێزراو بن و به‌پێی رێوشوێنه دادوه‌رى و یاساییه‌كان بەدواداچوونی بۆ بكرێت، ئەوکات باشتر ده‌توانرێت خزمه‌تى كه‌یسى جینۆساید بكرێت. مەبەستمانە بكرێته دیكۆمێنتێك و جارێكی تر ئه‌م جۆره تاوانانه دووباره نه‌بنه‌وه و بكه‌ره‌كانیشیان بدرێنه دادگا و رێوشوێنى یاساییان به‌رامبه‌ر وه‌ربگیرێت له ناوه و ده‌ره‌وه‌ش."
(بەرەڤان حەمدی) دەربارەی ژما‌رەى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان كه له‌و سنووره هه‌ن دەڵێت: "به‌پێى شاتحاڵه‌كان و هه‌واڵدەره‌كان، ئێستا زیاتر له دوازده گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ له ده‌ڤه‌رى شنگال هەن، ئه‌وه جگه لە ئه‌و سنوورانه‌ى كه هێشتا هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ئازادى نه‌كردوون".




