٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سێشەممەی دادێ، بەشەبوودجەی هەرێمی کوردستان رەوانە دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەڵێت، بە هۆی ناڕۆشنیی ژمارەکانی نووسراوی بوودجە و هەبوونی ڕۆتینیات، ئیمزای سەرۆککۆمار لەسەر یاسای بوودجە کەمێک دواکەوت، بەڵام زانیارییەکان ئاماژە دەدەن کە، دووشەممەی دادێ بوودجە پەسەند دەکرێت و رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت، سێشەممەیش بەشەبوودجەی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت.

(سەرحان محەمەد) ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "هۆکاری دواکەوتنی ئیمزای سەرۆککۆمار لەسەر بوودجەی 2015ـی عێراق، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە هەندێک میکانیزم هەن، واتە هەندێک ڕۆتینیات لە رێگەدا هەن، بۆ ئەوەی کە سەرۆککۆمار ئیمزا لەسەر بوودجە بکات؛ بۆ نموونە لە کاتی چاپکردن هەندێک ژمارە دیار نەماون و بە جوانی نەدەبینران، من دوێنێ پەیوەندیم بە ئەوانەوە کرد، گوتیان ئێمە بە  ژمارەکانی بوودجەوە زۆر سەرقاڵ بووین، تا گەیشتینە ئەنجام و، ڕۆژی دووشەممە بوودجە لەلایەن سەرۆککۆمارەوە ئیمزای لەسەر دەکرێت و لە سەرۆکایەتیی کۆمار رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت."

گوتیشی، "ئێمە چاوەڕێی ئەوەین تا سەرۆککۆمار ئیمزای لەسەر بکات، دوای رەوانەکردنیشی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران، راستەوخۆ کار بە پڕۆژەیاسای بوودجەی 2015 دەکرێت"، هەروەها دەڵێ "من لەو باوەڕەدام بوودجەی هەرێمی کوردستان سێشەممەی دادێ رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت."

رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار