گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەیاسای بە ئیدارەکردنی پارێزگای هەڵەبجە دەستی پێکرد

هەڵەبجە-KDP.info- کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەربارەی پڕۆژەیاسای بە ئیدارەکردنی پارێزگای هەڵەبجە دەستی پێ کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەرلەمانی کوردستان لە شاری هەڵەبجە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ساز دا، کە بۆ گفتوگۆکردن و یەکلاکردنەوەی پۆستەکانی پارێزگای هەڵەبجەیە.
بەم دانیشتنەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان، كە لە شاری هەڵەبجە دەكرێت، ئەمە حەوتەمین جارە پەرلەمانی كوردستان دانیشتنەكانی دەباتە دەرەوەی هۆڵەكەی خۆی.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ماوەیەکە ئامادەکاری بۆی کراوە، سەرۆک و جێگر و سکرتێری پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکفراکسیۆنەکان و بەڕێوەی دەبەن و جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و ژمارەیەک لە وەزیرانی حکوومەتی هەرێمیش ئامادەی کۆبوونەوەکەن.




