٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیکەرێک بۆ شەھید ھوجام دروست دەکرێت و، چوارڕێیانێکیشی بە ناوەوە دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەردەرەش-KDP.info- قایمقامی بەردەڕەش دەڵێت، بڕیارە لە ناوەڕاستی شارۆچکەی بەردەڕەشدا پەیکەرێکی شەھید ھوجام دروست بکرێت و، چوارڕێیانێکیشی بە ناوەوە دەکرێت.


(سەردار شێخ یەحیا) قایمقامی بەردەڕەش، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە چوارڕێیانێک لە ناوەڕاستی شارۆچکەی بەردەڕەشدا دروست بکرێت و، ناوی لێ دەنێین شەھید ھوجام؛ پەیکەرێکیشی بۆ دروست دەکەن، شوێنی دانانەکەیشیمان دیاری کردووە. کەینێ کارەکە تەواو بوو، ڕێوڕەسمێکی تایبەتیشی بۆ ساز دەدەین".
قایمقامی بەردەڕەش ڕوونیشی کردەوە، پارێزگار خانەوادەی شەھید ھوجامی باروبوو کردووە و، دایکی ئەو شەهیدە، جگە لە شەھیدانەکەی، دەرماڵەیەکی مانگانەیشی بۆ بڕاوەتەوە. شەھید ھوجام، کچ و کوڕێکی لێ بەجێ ماوە، کە هەردووکیان پێویستیان بە نەشتەرگەری ھەیە؛ نوێنەری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم سەردانی کردوونە و، بڕیارە لەسەر ئەرکی خۆیان نەشتەرگەرییەکەیان بۆ بکەن.


بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار