٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کورد پاڵەوانی سەرکەوتنە بەسەر تیرۆردا و شایەنی سەربەخۆیین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-لە تۆپی بابەتی مێدیایی جیهانییدا سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە دیارترینیانن.. هەڵبەت رۆژنامە جیهانییەکان سەرکەوتنی کوردیان لە هەرێمی کوردستان وەک دوو وانە بۆ جیهان باسکردووە و؛ هەروا ماڵپەڕێکی جیهانیش نووسیویەتی کە، کورد پاڵەوانی سەرکەوتنە بەسەر تیرۆردا و؛ شایەنی سەربەخۆیین.

وانەی یەکەم: هێرشی سەرزەوی گرینگ بوون
هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی بۆ لەنێوبردنی تیرۆریستانی داعش گرینگ بوون، بەڵام لەوە زیاتر گرینگی تێکشکاندنی داعش لە ناوچەکە بۆ هێرشی سەرزەوی هێزەکانی پێشمەرگە گەڕایەوە؛ چونکە داعش وەک بەهێزترین دەوڵەتی تیرۆر لە جیهاندا لەسەر زەوی بوونی هەبوو، هێرشە ئاسمانیەکان بۆ لەنێوبردنی داعش و وەدەرنانیان لەو شوێنانەی کە داگیریان کردوون، پاشەکەشەی بە داعش نەکرد، بەڵام پێشمەرگە لەسەر زەوی لە جەنگی رووبەڕوودا تیرۆریستانی لە گشت ئەو میحوەرانەی کە لە ناوچە کوردستانییەکانی هەرێم پێشڕەویان کردبوو، تیکیان شکاندن و پاشەکشەیان بە داعش کرد.
نمونەی سەرکەوتنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەریخست کە، داعش تەنیا بە رووبەڕووبوونەوەی سەرزەوی لە نێو دەچێت و لاواز دەبێت، هێزەکانی پێشمەرگە گورزی گەورەیان لێ وەشاندن و لە زۆرترین رووبەڕدا لە خاکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم وەدەریان نان؛ هەڵبەت ئەمە وانەیەکە بۆ جیهان کە پێویستە بۆ وەدەرنانی داعش لە رۆژهەڵاتی ناویندا پاڵپشتی زیاتری هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکەن.

وانەی دووەم: یارمەتیدانی پێشمەرگە بۆ کۆبانی
چوونی پێشمەرگە بۆ کۆبانی رۆڵێکی گەورەی لە ئازادکردنی ئەو شارەدا هەبوو، چونکە دووبارە گرینگی هێرشی سەرزەوی بەدیارکەوت، ئاخر لە کۆبانییش فڕۆکە جەنگەییەکان بۆردومانی تیرۆریستانی داعشیان کرد، بەڵام پێشمەرگەکانی هەرێمی کوردستان و شەڕڤانان لە ئاکامی هێرشیان بۆ سەر تیرۆریستاندا لەوێشدا توانرا شکست بە داعش ببرێت و لە شارەکەدا وەدەریان بنێن. ئەگەرچی مەترسی یەکەمی داعش بە بەراورد لەگشت شوێنەکانی دیکە بۆ سەر هەرێمی کوردستان بوو، چونکە هەرێمی کوردستان بۆ خەونێک تێدەکۆشن کە دەیانەوی دەوڵەتی کوردی بنیاتبنێن و شایەنی ئەو هەنگاوەشن، بۆیە داعش هات تا نەهێڵی کورد بە خەونەکانی بگات، بەڵام کورد لە هەرێمی کوردستان بە جیددی سەرکەوتوو بوون و؛ داعشیان تێک شکاند. کورد پاڵەوانی سەرکەوتنە بەسەر تیرۆردا و، شایەنی سەربەخۆیین.
لە شیکردنەوەی ئەو دووخاڵەدا سوود لە ماڵپەڕی sltrib وەرگیراوە.
شاو کوردی

 

هەواڵی پەیوەندیدار