٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وانکێ..پەنجا لە سەدی هاووڵاتیان گەڕاونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

وانكێ-KDP.info-‌ ئەندامی ئەنجوومەنی شارەدێی وانكێ‌ (شێخ یوسف سالم كیكی) دەڵێت، تا ئێستا پەنجا لەسەدی هاووڵاتیان گەڕاونەتەوە شارەدێی وانکێ و؛ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگای خێرخوازی بارزانی لە هاوکاریکردنی هاووڵاتیانی ئەو شارەدێیە دا بەردەوامن.
ئەندامی ئەنجوومەنی شارەدێی وانكێ‌ (شێخ یوسف سالم كیكی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، پاش ئەوەی هیزەکانی پێشمەرگە ئازایانە شارەدێی وانكێیان لە تیرۆریستان داعش پاککردەوە؛‌ تیرۆریستانی داعش شارەدێیەکەیان مێنڕێژکردبوو، بەڵام خۆشبەختانە تیمەکانی ئەندازیاری پێشمەرگە گشت مینەکانیان پوچەڵکردوونەتەوە.
(شێخ یوسف) دەشڵێت،  لەئێستا لەسەدا پەنجای خەڵكی گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و موڵكی خۆیان و، گەلێک خۆشحاڵن بە ئازادكردنەوەی ئەو ناوچەیە کە هیزەکانی پێشمەرگە ئازایانە سنوورەکەی پاککردەوە و تیرۆریستانی داعشی وەدەرنا.
لەبارەی هاوكارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەو ناوچەیە  ( شێخ یوسف ) گوتیشی کە، لەسەرەتای ئازادكردنی ناوچەكەمان هاوكارییەكی یەكجار زۆر لەلایەن حكوومەتی هەرێم و دەزگای خێرخوازی بارزانی گەیەنرایە ئەو سنوورە و هاوکارییەکان دابەشی سەر خەڵک کران و؛ تا ئێستایشی لەگەڵدابێت هاوکارییەکان درێژەیان هەیە.
هەروا گوتیشی کە، هێزەكانی پێشمەرگە لەو سنوورە بە ورەیەكی بەرزەوە لەسەنگەر دان.
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار