٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەینێ لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە دەنگدان دەست پێدەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە-KDP.info-گوتەبێژی فڕاکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵیت، بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی کوردستان لە مۆنۆمێنتی ھەڵەبجە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سازبدات و؛ تێیدا پڕۆژەیاسای ئیدارەی ھەڵەبجە بخاتە دەنگدانەوە.

گوتەبێژی فڕاکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان (محەمەد عەلی یاسین) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:" بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی کوردستان کاتژمێر ١٠ی بەیانی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لە لەمۆنۆمێنتی شەھیدان لە ھەڵەبجە سازبدات و؛ ئامادەکاری تەواویش بۆ کۆبوونەوەکە کراوە".
(محەمەد عەلی یاسین)گوتیشی، لەو کۆبوونەوەیەدا دوو خاڵی گرینگ هەن، ئەوانەیش خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای ئیدارەی ھەڵەبجە دەکرێت و پڕۆژەکە دەخرێتە دەنگدانەوە؛ هەروا خاڵی دووم پێوەستە بە خوێندنەوەی یەکەم بۆ دامەزراندنی بەڕێوبەری ناحیە و قایمقامەکان لە ھەرێمی کوردستان.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار