٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نووسینگەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی کوردستان لە کەرکووک کرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info- ئەمڕۆ نووسینگەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کەرکووکدا کرایەوە؛ پێوەست بەو نووسینگەیەوە بەرپرسی لقی زانکۆ و پەیمانگاکانی یەکیەتیی قوتابیانی کوردستان لە کەرکووک (ئاریان مەجید) گوتی: "کردنەوەی ئەو نووسینگەیە کارئاسانییەکی گەورە دەکات بۆ ئەو قوتابیانەی کە ماستەر و دکتۆرا دەخوێنن".
لە درێژەی ھەڵمەتە بەردەوامەکانی کابینەی ھەشتەم بە سەرۆکایەتیی (نێچیرڤان بارزانی) و، بە ئاراستەی خزمەتکردنی کەرکووکییەکان، (یووسف گۆران) وەزیری خۆێندنی باڵا و تۆێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەم سەرلەبەیانییە گەیشتە کەرکووک و، لەگەڵ پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگادا، نووسینگەی کەرکووکی وەزارەتی خۆێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی کوردستانیان کردەوە.
(یووسف گۆران) ڕایگەیاند کە کردنەوەی ئەم نووسینگەیە کارێکی گرینگی نێوان کوردستان و کەرکووکە.
دوای تەواوبونی ڕێوڕەسمەکەش وەزیری خوێندنی باڵا سەردانی لقی ٣ـی پارتیی دیموکراتی کوردستانی کرد و، (محەمەد کەمال)ـی بەرپرسی لق، پێشوازیی لێ کرد؛ ھەردوو لا جەختیان لە خزمەتکردنی زیاتری قوتابیانی کەرکووک کردەوە.
کردنەوەی ئەم نووسینگەیە دوای کردنەوەی نووسینگەی پەرلەمانی کوردستان دێت لەم شارە و، وایش چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا نووسینگەی سەرجەم وەزارەت و دەزگاکانی هەرێمی کوردستان لە کەرکووکیشدا بکرێنەوە و، خەڵکی کەرکووکیش بەو کارەی حکوومەتی هەرێم یەکجار دڵخۆشن.
ئەمیر بابان

هەواڵی پەیوەندیدار