دوای واژۆکردنی بوودجە، مووچەی هێزی پێشمەرگە ڕەوانە دەکرێت

بەغدا -KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (حاکم سەرحان سلێڤانەیی) ڕایگەیاند کە، پشکی ھێزی پێشمەرگە لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق ترلیۆنێک و٢٠٠ملیار دینارە کە ھەر کاتێک سەرکۆمار ئەو پڕۆژەیاسایەی واژۆ کرد، دەست بە ڕەوانەکردن و دانی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکرێت.
ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق (حاکم سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "پشکی ھێزی پێشمەرگە لە بەشە بوودجەی وەزارەتی بەرگری عێراق دەدرێت کە بەپێی ئەو ڕێکەوتنەی لەنێوان ھەرێم وبەغدا کراوە ترلیۆنێک و٢٠٠ ملیاری دینار بۆ ھێزی پێشمەرگە دیاری کراوە."
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، "جگە لە مووچە پێویستە ھێزی پێشمەرگە پڕچەک بکرێت و، مەشقی دابدرێت و، تەقەمەنییشی لە پشکی وەزارەتی بەرگری پێ بدرێت".
(سلێڤانەیی) ڕایشیگەیاند، ئێستا ئەو پڕۆژەیاسایە لە سەرۆکایەتیی کۆماردایە و، ڕەنگە ئێستا واژۆیشی کردبێت؛ کەینێیش گەڕایەوە جێبەجێ دەبێت و، مووچەی ھێزی پێشمەرگە ڕەوانە دەکرێت.
بڵند ئیبراھیم




