هه‌فته‌ى دادێ شاندى هه‌رێم دەچێتە به‌غدا

به‌غدا-KDP.info- ئه‌ندامێکى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت، بۆ چاره‌کردنى ئه‌و کێشانه‌ى که له نێوان هه‌رێم و به‌غدادا ماون و چۆنیه‌تیى جێبه‌جێکردنى رێککه‌وتنى نێوان هه‌ردوولا، له هه‌فته‌ى دادێ شاندى هه‌رێم دەچێتە به‌غدا.
(د. بێریڤان خه‌یلانى) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیرا ق، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتیی دیموکراتى کوردستانى راگه‌یاند: "چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌فته‌ى داهاتوو شاندێکى حکوومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تیی (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆکى حکوومه‌ت و به یاوه‌ریى وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌کان و وه‌زیرى پلاندان و وه‌زیرى دارایىی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان دەچنە به‌غدا."
(بێریڤان خیلانى) ئه‌وه‌شى گوت: "بۆ باسکردن له‌باره‌ى ئه‌و رێککه‌وتنه‌ى که ئیمزا کراوه له‌گه‌ڵ (حه‌یده‌ر عه‌بادى) و وه‌زیرى نه‌وت دانیشتن ساز ده‌که‌ن؛ تێیدا باس له‌چۆنیه‌تیى جێبه‌جێکردنى ئه‌و ڕێککه‌وتنه ده‌کرێت و چه‌ندین بابه‌تى تریش که گرینگن دەخرێنە بەر باسەوە."
نه‌شوان به‌رزنجى




