پێشبینى دەکرێت مانگى سێ بوودجە بگاتە پەرلەمانى کوردستان

هەولێر-KDP.info- بڕیاردەرى لیژنەى دارایی لە پەڕلەمانى کوردستان ڕایدەگەینێت، حکوومەت خەریکى ئامادەکردنى پرۆژەیاسای بوودجەی 2015ـى هەرێمن و، پێشبینى دەکرێت لە مانگى سێدا بگاتە پەرلەمان .
بڕیاردەرى لیژنەى دارایی لە پەڕلەمانى کوردستان (هیڤا حاجى میرخان) بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتیی دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: "داوى ئەوەى بوودجەی گشتیى 2015ـى عێراق لەلایەن ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق پەسەند کرا و، بەشەبوودجەى هەرێمى کوردستان تێیدا دیارى کرا، کە بڕەکەى زیاتر لە 14 ترلیۆنە، لەئێستادا حکوومەت خەریکى ئامادەکردنى پرۆژەیاسای بوودجەى هەرێمن."
(هیڤا حاجى) گوتیشى: "پێشبینى دەکەم لە مانگى سێدا بوودجە لەلایەن حکوومەتەوە تەواو بکرێت و بینێرن بۆ پەرلەمان ".
نەشوان بەرزنجى




