حکوومەتی هەرێم ئیدانەی کوشتنی فڕۆکەوانە ئوردنییەکەی کرد

هەولێر-KDP.info-حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئیدانەی کوشتنی فڕۆکەوانە ئوردنییەکەی کرد کە؛ لەلایەن تیرۆریستانی داعش بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا.
زۆر بە توندی سەرکۆنەی کوشتنی فڕۆکەوانی ئوردنی (مەعاز کەساسیبە) دەکەین كه به‌وپه‌ڕی ترسناكی و دڕه‌نده‌یی، به دەستی تیرۆریستانی داعش كوژرا. دیارە کوشتنی دیل و بارمتە دژ بە هەموو بنەمایەکی ئایینی و مرۆیی و یاسا نێودەوڵەتییەکانە، بۆیە تاوانەکانی ئەم تیرۆریستانە لە هەموو بنەمایەکی مرۆیی و ئایینی و شارستانییه‌وه دوورن و مەترسییەکانیان بەرۆکی هەموو گەل و وڵاتانی ناوچەکە و دنیای بەبێ جیاوازی گرتووە.
ئه‌م دڕه‌نده‌یییه دیسان ده‌یسه‌لمێنێ كه ئەرکی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هێزە ئازادیخواز و مرۆڤدۆستەکانی دنیا ئەوەیە، بۆ وشککردنی سەرچاوەکانی وزە و هێزی تیرۆریستان و بنەبڕکردنیان و لەپێناو فەراهەمکردنی دنیایەکی هێمنتر و پڕ لە ئاشتی و ئارامی بۆ گەلانی دنیا و ئایندەی مرۆڤایەتی، هەمووان پێکەوە به شێوه‌یه‌كی زۆر كاراتری هه‌مه‌لایه‌نه، كار بۆ له‌ناوبردنی دڕنده‌كانی داعش بكه‌ن.
بە ناوی حکوومەت و گەلی کوردستانەوە، ئه‌وپه‌ڕی هاوخه‌می و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی فڕۆکەوانی ئوردنی (مەعاز کەساسیبە) و جه‌نابی شا و حکوومەت و گەلی شانشینی ئوردنی دۆست دەکەین. تیرۆریستان دەبێ باجی ئەم تاوانە دڕندانه‌یه و هەموو تاوانە نامرۆییەکانی دیكه‌یان بدەن و له ڕه‌گ و ڕیشاڵه‌وه هه‌ڵبته‌كێنرێن.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
2015/2/3




