قاسم سمێڵ: ئیدی چاوەڕوانی جێبەجێ کردنی ماددەی ١٤٠ ناکەین

شنگال-KDP.info- فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال (قاسم سمێڵ) رایگەیاند کە، تەنیا (سەرۆک بارزانی) خەمخۆری شنگال و شنگالییەكان بووە، حكوومەتی عێراق هیچی بۆ شنگال نەكردووە، بۆیە پێویست ناكات چیدی چاوەڕێی جێبەجێكردنی ماددەی 140 بكەین، دوای ئازادكردنی شنگال، دەبێت دەڤەرەکەمان بگەڕێتەوە سەر هەرێمی كوردستان و؛ ببێتە پارێزگایەكی دیكەی هەرێمی كوردستان.
فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال (قاسم سمێڵ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، "ئامادەكاری بۆ ئازادكردنی شنگال كراوە لە ماوەیەكی نزیكدا پلانەكە جێبەجێ دەكرێت و تەواوی خاكی شارۆچكەی شنگال بە سەرپەرشتی (سەرۆك بارزانی) لە تیرۆرستان پاك دەكرێتەوە".
هەروا گوتیشی کە، تەنیا (سەرۆک بارزانی) خەمخۆری شنگال و شنگالییەكان بووە، حكوومەتی عێراق هیچی بۆ شنگال نەكردووە، بۆیە پێویست ناكات چیدی چاوەڕێی جێبەجێكردنی ماددەی 140 بكەین، دوای ئازادكردنی شنگال، دەبێت دەڤەرەکەمان بگەڕێتەوە سەر هەرێمی كوردستان و؛ ببێتە پارێزگایەكی دیكەی هەرێمی كوردستان.
(قاسم سمێڵ) دەشڵێت، داعش لە دوای ئازادكردنی بەشێكی زۆری خاكی شنگال شكاوە و بەردەوام بەرە و پاشەوە دەچێت و پشت بە كردەوەی خۆكوژی و دانانەوەی بۆمب و تی ئێن تی دەبەستێت، ئەوەیش مانای ئەوەیە وەك جاران نەماون و بەرە و نەمان دەچن.
رابین شێروانی




