فەرماندەی پێشمەرگە لە کۆبانی: دوێنێ شەو داعش دەستی بە چۆڵکردنی گوندەکانی دەوروبەری کۆبانی کرد

کۆبانی-KDP.info-فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی (موسڵح زێباری) رایگەیاند، پێشمەرگە و شەڕڤانان ٤٠ گوندیان لە دەوروبەری کۆبانی کۆنتڕۆڵ کردەوە و؛ هۆکارەکەیشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە تیرۆریستانی داعش گوندەکانیان چۆڵ کردوون و پێشمەرگە و شەڕڤانانیش؛ پێشڕەوی دەکەن.
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی عەمید (موسڵح زێباری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت کە، پێشمەرگە و شەڕڤانان لە کۆبانی ٤٠ گوندیان کۆنتڕۆڵ کردووەتەوە و، هۆکارەکەیش ئەوەیە کە داعش گوندەکانی چۆڵکردوون، ئەگەر پێکدادانێکیش هەبێت ئەوا دەتوانین پێشڕەوی بکەین.
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی دەشڵێت، لەدوێنێ شەودا تیرۆریستانی داعش دەستیان بە چۆڵکردنی گوندەکانی دەوروبەری کۆبانی کردووە.
هەروا گوتیشی کە، لەدوێنەوە تا ئەمڕۆ پێشمەرگە و شەڕڤانان ٤٠ تیرۆریستیان کوشتون.
بڵند ئیبراھیم




