٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خورماتوو..تیرۆریستیك بە بۆمبێكەوە دەستگیر كرا

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.info-سەرچاوەیەك لەئاساییشی خورماتوو ئاشكرایکرد کە، تیرۆریستێك پێش ئەوەی لە ناوچەكە بۆمبێكی چێندراو دابنێت و كردەی تیرۆریستی پێ ئەنجامبدات، توانیویانە دەستگیری بكەن.
بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو رائید (فاروق ئەحمەد) بە ماڵپەڕی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، لە شارۆچكەی خورماتوودا تیرۆریستێكیان دەستگیركردووە  كە ویستبووی بۆمبێكی چێندراو لەبەردەم خانوویەكدا دابنێت و بیتەقێنێتەوە.
رائید (فاروق) گوتیشی، ئەو تیرۆریستە بەرلەوەی بۆمبەكە دابنێت زانیارییان پێ گەیشتووە و؛ هەر بە بۆمبەكەوە دەستگیریان كردووە.
رونیشیكردەوە، تیرۆریستەكە خەڵكی ناوچەكانی دەروروبەری خورماتووە و بەرەگەز عەرەبی سوونەیە و؛ لە گەڕەكێكی كوردی شارۆچكەی خورماتوو نیشتەجێیە.

هەواڵی پەیوەندیدار