٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەی داریی داوای لە حکوومەتە پڕۆژەیاسایی بودجەیان بۆ رەوانە بکەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند کە، کە داوایان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بە زووی پڕۆژەیاسایی بودجەیان بۆ رەوانە بکەن، تا راپۆرتی داریی لەسەر بودجە بنووسن و؛ لە دەمێکی نزیکدا بودجەی هەرێم پەسەند بکەن.

ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان (مەدینە شەرنەخی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت کە، ھۆکاری دواکەوتنی پڕۆژەیاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دەگەڕێتەوە، چونکە لەوێ پشکی هەرێم رەوانە نەکراوە، بۆیە لەئێستادا کە بودجەی عێراقی فیدڕاڵ پەسەند کراوە؛ داوا دەکەین حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەماویەکی نزیکدا پڕۆژەیاسایی بودجەی هەریم رەوانەی پەرلەمان بکات.
(مەدینە شەرنەخی) گوتیشی، ھەرکاتێک پڕۆژەیاسایی هەرێمی کوردستان رەوانەی پەرلەمان بکرێت، ئێمە ھەموو کاتی خۆمانی بۆ تەرخان دەکەین بۆ ئەوەی تا مانگی سێ راپۆرتی خۆمانی لەسەر ئامادە بکەین و بیدەینە سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ ئەوەی بودجەی هەرێم بخرێتە دەنگدانەوە.
(شەرنەخی) ڕوونیشی کردەوە، تا ئێستا وادەی رەوانەکردنی بودجە بۆ پەرلەمان دیارینەکراوە، دەمێکی کەمماوە بۆیە پێویستە پڕۆژەکە رەوانەی پەرلەمان بکرێت، چونکە دەبێ شەو و روژ کاری لەسەر بکەین، تا لە وادەیەکی کورتدا راپۆرت ئامادە بکەین.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار