بەیار دۆسکی: رەوانەکردنی بودجە نرخی بەنزین هەرزان دەکات

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان ده‌ڵێت، تا به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێم له به‌غداوه نەیێت، بەنزین هەرزان نابێتەوە، چەندەیش بەغدا بوودجه‌کە زووتر بنێریت، به‌نزینەکەیش زووتر هەرزان دەبێتەوە.
(به‌یار دۆسكی) ئه‌ندامی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، له په‌رله‌مانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، هەتا به‌غدا بوودجەکە نەنێرێت، بەنزین هەرزان نابێت، ئاخر به‌نزین لەبەر بوودجەبڕین و، قه‌یرانی دارایی، گران کرا. چه‌نده به‌غدا زووتر بوودجەکە بنێریتەوە، بەنزینەکەیش زووتر هەرزان دەبێتەوە".
(به‌یار دۆسكی) ده‌یشڵێت: "بە گوێرەی بڕیار، ئەندامانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای نه‌وت وگازی هه‌رێم دەبا دوو حه‌فته له‌مه‌وبه‌ر كۆ بووبانەوە و، باسی نرخی به‌نزینیش بکەن؛ به‌ڵام هی]تایش كۆ نه‌بوونه‌ته‌وه. سه‌رۆكی حكوومه‌ت، جه‌ختی له‌وه كردووەته‌وه كه ئه‌نجوومه‌نی باڵای نه‌وت و گازی هه‌رێم كۆ ببنه‌وه و، بڕیاری دابه‌زاندنی نرخی به‌نزین بدەن؛ واده‌ی دانیشتنه‌كه بە دەست ئه‌نجوومه‌نی باڵای نه‌وت و گازی هه‌رێم خۆیەتی. ئه‌ركی ئێمه وه‌كو لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانەکەی په‌رله‌مانی كوردستان، ته‌نیا چاودێریی بڕیاره‌كان و نرخه‌كان ده‌كه‌ین و، تێبینییه‌كان ده‌خه‌ینه ڕوو.
سه‌رباز واحد




