وەزیری بەرگری فەڕەنسا دێتە هەولێر
هەولێر-KDP.info-سیناتۆری فەڕەنسایی (ئێمێری دۆمێنتسکیۆ) لەمیانی دیداری لەگەڵ بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتیی دیموکراتی کوردستان (هێمن هەورامی)، ئاشکرایکرد کە، وەزیری بەرگری فەڕەنسا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تی و به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان (هێمن هەورامی) پێشوازی له سیناتۆری فه‌ڕه‌نسا و دۆستی گه‌ڵی کورد (ئێمێری دۆمێنتسکیۆ) کرد که به سه‌ردانێکی چه‌ند ڕۆژە گه‌یشتووه‌ته هه‌رێمی کوردستان.
(هێمن هه‌ورامی)، وێڕای به خێرهاتنی سیناتۆر (دۆمێنتسکیۆ)، سوپاسی هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی جه‌نابیان له سه‌ناتی فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆک و حکوومه‌ت و گه‌ڵی فه‌ڕه‌نسای دۆستی کرد له پشتگیری و هاوکاریکردنی گه‌ڵی کوردستان له شه‌ڕی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشدا.
(دۆمێنتسکیۆ) سوپاس و پێزانینی سه‌ناتی فه‌ڕه‌نسا و گه‌ڵی فه‌ڕه‌نسای ئاراسته‌ی گه‌ڵی کوردستان کرد بۆ ئه‌و خه‌بات و قوربانیانه‌ی گه‌ڵی کوردستان و پێشمه‌رگه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆریستان و قه‌یرانه‌کانی ئێستادا دەیدەن. وه‌ک هێمایه‌کی پشتگیریکردنی کوردستان و پته‌وکردنی پێوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوو لا، ئاشکرای کرد که، وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسا به سه‌ردانێکی فه‌رمی دێته هه‌رێمی کوردستان.
له‌میانی پێشوازیکردنه‌که (هێمن هه‌ورامی) هه‌ڵوێست و تێڕوانینی پارتیی دیموکراتی کوردستانی بۆ شاندی میوان شیکرده‌وه و بارۆدۆخی به‌ره‌کانی شه‌ڕی به‌رگری له هه‌رێمی کوردستان و پاشه‌کشه‌پێکردنی تیرۆریستانی داعش له سه‌رجه‌م به‌ره‌کانی جه‌نگدا خسته ڕوو و؛ ڕۆڵی فه‌ڕه‌نسا و وڵاتانی هاوپه‌یمانانی بەرز نرخاند.




