زه‌عیم عه‌لی: بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ هەر باسی هاوهەنگاوی كراوه و، هیچ ڕێککەوتنێک نه‌كراوه.

دهۆك ـــKDP.infoـــ فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری ڕۆژناوای دیجله ده‌ڵێت، داعش له هێرشكردندایه و، پێشمه‌رگه له به‌رگری؛ داعش چیی پێ بکرێ، دەیکا، بەڵام پێشمەرگە ئامادەیە و، لێ ناگەڕێ.
(زه‌عیم عه‌لی) به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژئاوای دیجله، به ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "تا ئێستایش داعش هەر هێرش دەهێنی و پێشمه‌رگه به‌رگری دەکا؛ له میحوه‌ری كه‌ركووكه‌وه تا میحوه‌ری گوێڕ، داعش ده‌یه‌وێت پێشڕه‌وی بكات و، میحورێک تێك بشكێنێت، به‌ڵام پێشمه‌رگه زۆر ئاماده و تەیاره و، داعش هیچی پێ ناکرێ؛ دوێنێشه‌و داعش به هێزێكی گه‌وره‌وه به هه‌مه‌ر و گوللەنەبڕی پڕ‌مین و، تۆپ و 'بیكه‌یسی'ـیه‌وه هێرشێكیان هێنایە سه‌ر ئه‌م میحوره، به‌ڵام پێشمه‌رگه، قاره‌مانانه هاتنه‌وه ده‌ست و، لێیان دان و كاروانێكی گه‌وره‌ی هێزه‌كانیان تێك شاندن.
(زه‌عیم عه‌لی) ئه‌وه‌شی خسته ڕوو کە چه‌كی هاوپه‌یمانان كاریگه‌رییەکی یه‌كجار زۆری هه‌بووه بۆ لێدان و ڕاوه‌دوونانی داعش، به تایبه‌تی میلان، چونكه ئه‌وه ڕاستییەکی سه‌ربازییه، ئه‌گه‌ر چه‌كی میلان نه‌بووایه داعش به هه‌مه‌ری خۆكوژسواره‌وه زیانی زۆریان ده‌گه‌یاند؛ چونكه ئه‌و هه‌مه‌رانه به میلان نەبێ، تێك ناشكێت؛ با سەد کوللەی ئاسایی پێوە بنێیت.
(زه‌عیم عه‌لی) ده‌رباره‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵیش گوتی: "ئه‌وه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكوومه‌تی عێراق كه چۆن به‌رنامه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ دابنێت؛ ئەوەیش كاتی ده‌وێت، به‌ڵام ده‌بێت ده‌ستوبرد بكات و، دەست بجووڵێنێت و، هێزێكی پڕچه‌ك و، وره‌به‌رزی ده‌وێت".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو کە حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی عێراق بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ ڕێک نەکەوتوونە، به‌ڵام باسی هاوكاری و هاوهەنگاوی كراوه .
له‌باره‌ی هاوكاریی سه‌ربازی عێراق بۆ هێزی پێشمه‌رگه، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری ڕۆژناوای دیجله گوتی: "به‌غدا شتێكی وای نه‌ناردووه، له كاتێكدا ده‌توانێت كاتیۆشا و هاوه‌نی دوورهاوێژ و، هه‌مه‌ر و، مووشه‌كی ئاگرین بنێرێت، به‌ڵام لەبەرچی به‌شی هێزی پێشمه‌رگه نادات، نازانین؟!"




