'ئەرمەنستان'ـیش به‌م زووانه له هه‌ولێری پایته‌ختدا کونسووڵخانە ده‌كاته‌وه
__2015_02_03_h14m23s57__RM.jpg)
هه‌ولێر ــ-KDP.info پارێزگاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ باڵیۆزی تازه‌ی ئەرمەنستان كۆ ده‌بێته‌وه و، هه‌ردوو لا جه‌خت دەکەنەوە کە له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا پێکەوە کار بکەن، بڕیاریشه به‌م زووانه كونسووڵخانه‌ی ئەرمەنستان له هه‌ولێر بكرێته‌وه.
"نه‌وزاد هادی" پارێزگاری هه‌ولێر و، كارین "گریگۆریان" باڵیۆزی تازه‌ی ئەرمەنستان له عێراق، له دیوانی پارێزگادا پێکەوە دانیشتن و، هه‌ردوو لا جه‌ختیان له‌سه‌ر هاوهەنگاوی و پێكه‌وه‌كاركردن كرده‌وه؛ باڵیۆزی ئەرمەنستان وێڕای دڵخۆشیکردن، جه‌ختی له په‌یوه‌ندییە پته‌وەکەی نێوان هه‌ردوو لا کردەوە و، سوپاسی هێزی پێشمه‌رگه‌یشی كرد کە شەڕی تیرۆر دەکات.
بالیۆزی تازه‌ی ئەرمەنستان وێرای خۆشحاڵبوونی به‌و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌پێدان و سه‌قامگیرییه‌ی هه‌ولێری پایته‌خت و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعش و نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ره‌سهێنان و شكستی یه‌كجاره‌كیان به پشته‌وانی وڵاتانی هاوپه‌یمان و جیهانی پێشكه‌وتوو، هیوای خواست په‌یوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی و هه‌رێمی كوردستان پێشوه‌چوونی خێراتر و فراوانتر به‌خۆیه‌وه ببینێت و له‌ماوه‌ی دوومانگی داهاتوو ئاماده‌كارییه‌كانی كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌رێتییان له‌هه‌ولێری پایته‌خت به‌ئاكام بگات و قۆناخێكی باش و ئه‌رێنی له په‌یوه‌ندی سیاسی و بازرگانی و فه‌رهه‌نگی بێته پێشه‌وه.
كونسوڵی نوێی ئەرمەنستان رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی كار له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی گه‌شتی ئاسمانی راسته‌وخۆ ده‌كات له نێوان یه‌ریڤان و هه‌ولێر و ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی بووژانه‌وه‌ی پتری جموجۆڵی بازرگانی و گه‌شتوگوزارو هامشۆی ژماره‌یه‌كی زۆر له ره‌وه‌ندی كورد له ئەرمەنستان بۆ هه‌رێمی كوردستان.
پارێزگاری هه‌ولێریش، وێرای هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ باڵیۆزی تازه‌ی ئەرمەنستان له عێراق هه‌موو پشته‌وانییه‌كی پارێزگای خسته‌روو له‌پێناو كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌رێتی و بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا .




