نێچیرڤان بارزانی: ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی، له ئاماده‌كردنی پڕۆژەیاسای بوودجه‌ی 2015ـی عێراقدا، ڕۆڵێكی ئه‌رێنییان گێڕا

ھەولێر_kdp.info_ سەرۆکوەزیران (نێچیرڤان بارزانی) له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه داراییەکەی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ و، فراكسیۆنه جیاكانی كوردستاندا کۆ بووەو و، سوپاس و پێزانینی خۆی و، سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستانی پێشكه‌ش به ئه‌ندامانی لیژنه‌كه كرد، كه له ئاماده‌كردنی پڕۆژەیاسای بوودجه‌ی 2015ی عێراقی فیدراڵ‌دا، ڕۆڵێكی ئه‌رێنییان گێڕا و، تا بوو بە یاسا، به گیانێكی كوردستانیانه، هاوكاری و هاوهەنگاوییەکی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بوو. ئه‌ندامانی لیژنه‌كەیش، سوپاسی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیان كرد.
ئەم سه‌رله‌به‌یانییە، سه‌رۆكوه‌زیران (نێچیرڤان بارزانی) پێشوازیی له ئه‌ندامانی لیژنه داراییەکەی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی فیدراڵ کرد کە له هەموو فراكسیۆنه جیاجیاكانی كوردستانیان تێدا هەیە.
له دیدارێكدا سه‌رۆكوه‌زیران، سوپاس و پێزانینی خۆی و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی پێشكه‌ش به ئه‌ندامانی لیژنه‌كه كرد، كه له ئاماده‌كردنی یاسای بوودجه‌ی 2015ـی عێراقی فیدراڵ‌دا، ڕۆڵێكی ئه‌رێنییان گێڕا و تا یاساكه ته‌واو بوو، به گیانێكی كوردستانیانه، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بوو.
داكۆكیی له‌وه‌ش كرده‌وه كه كاركردن به گیانێكی كوردستانیانه‌ی پڕته‌بایی و پێكه‌وه‌کارکردن و یه‌كهه‌ڵوێستی، خزمه‌تێكی گه‌وره به هه‌رێمی كوردستان و، كوردستانیانیش ده‌كات. هه‌روه‌ها هیوای خواست هه‌مان شێوه‌ی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لیژنه‌كانی دیكه‌ی په‌رله‌مانی عیراقی فیدراڵ‌دا هه‌بێت. ڕاشیگه‌یاند: زۆر ئاساییه له هه‌رێمی كوردستاندا جیاوازی له بیروبۆچوون و هه‌ڵوێسته‌كاندا هه‌بێت، به‌ڵام زۆر گرنگه هه‌موو فراكسیۆنه‌كان و نوێنه‌رانی كوردستان له به‌غدا له‌سه‌ر پرسه كوردستانییه‌كان، یه‌كگرتوو، یه‌كهه‌ڵوێست و، یه‌كڕێز بن.
لای خۆیانه‌وه ئه‌ندامانی لیژنه‌كه، سوپاسی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیان كرد و، هه‌ردوو لا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی هه‌بوونی میكانیزمێكی كارا بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییەکی به‌رده‌وام له نێوان نوێنه‌رانی كوردستان له به‌غدا و، حكوومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا كرده‌وه، تا هه‌موو كارێک به هه‌مان شێوه‌ی یاسای بوودجه‌ی عێراقی فیدراڵ جێبەجێ ببێت و، به‌و هاوكاری و هاوهەنگاوییە، به باشترین شێوه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.




