شێخ شامۆ: شەست سه‌عات بەڵگەی تۆماركراومان داوه‌ته لیژنه‌ی جینۆسایدناس

ھەولێر_kdp.info_ ده‌سته‌ی بنكه‌ی لالش، شەست سه‌عات بەڵگەی تۆماركراوی به ڕه‌نگ و ده‌نگی خه‌ڵكە لێقەوماوەکەی شنگال و ده‌وروبه‌ری پێشكه‌ش به لیژنه‌ی جینۆسایدناس كردووه، تا وه‌ك به‌ڵگه‌نامه به‌كار بهێنرێت بۆ ئەوەی دنیا بە فەرمی ددان بە جینۆسایکرانی شنگالیاندا بنێت.
(شێخ شامۆ) ئه‌ندامی په‌رله‌ما‌نی كوردستان و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی بنکه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیی لالش به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند: "بۆ ئه‌و پرسه، لیژنه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێك هێنراوه و، ئێمه‌یش وه‌ك بنكه‌ی لالش هاوكارین له‌گه‌ڵ ئه‌و لیژنه‌یەدا؛ پاش ئەوەی داعش هاتە ناو شنگال و، ئه‌و نەهامەتییەی خولقاند، بنكه‌ی لالش ــ كه 70 بنكه‌ی هه‌یه ــ ده‌ستی کرد به كۆكردنه‌وه‌ی بەڵگە و وێنه‌ی ئه‌وانه‌ی ئەو نەهامەتییەیان به‌سه‌ردا هاتووه، بۆ ئه‌وه‌ی دنیا بە فەرمی ددان بە جینۆسایدکرانی شنگالییه‌كاندا بنێت."
(شێخ شامۆ) گوتیشی: چه‌ند لیژنه‌ی خۆبه‌خش دروست كراون، له‌وه‌ته‌ی ئه‌و كاره‌ساته به‌سه‌ر شنگالییه‌كاندا هاتووه، به‌رده‌وام بە ناو خه‌ڵكی شنگالدا ده‌گەڕێن و، به‌ڵگه كۆ ده‌كه‌نه‌وه، تا ئێستا شەست بەڵگەمان تۆمار كردووە و به ڕه‌نگ و ده‌نگ دراوەوه‌ته لیژنه‌ی جینۆسایدناس له دهۆك تا كاریان له‌سه‌ر بكات.
سه‌رۆكی بنكه‌ی لالش گوتیشی: ئه‌و به‌ڵگەنامانه پێك هاتوونه له چیرۆك و دیكۆمێنتاری و به‌سه‌رهاتی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌ستی تیرۆرستان ڕزگاریان بووە، ناساندنی جینۆسایدەکرانەکەی شنگال بە دنیا، خزمه‌تێكی زۆر به شنگال ده‌گه‌ینێت."
ڕابین شێروانی




