فازڵ نه‌بی: زێباری، له هه‌وڵدایه زووتر مووچه و بوودجه‌ی هه‌رێم ڕه‌وانه‌ی كوردستان بكرێت

به‌غدا ـــkdp.infoـــ بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕایگه‌یاند، هێشتا دیار نییه كه‌ی بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه ده‌كرێت، به‌ڵام وه‌زیری داراییی عێراق لە هەوڵی به‌رده‌وامدایە؛ بۆیه پێشبینی ده‌كرێت زوو ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر بدرێت، کە ڕه‌زامه‌ندییەکە درا، ڕه‌وانه‌ی سه‌ر حیسابی كوردستانی ده‌كه‌ین.
(فازڵ نه‌بی) بریكاری وه‌زاره‌تی داراییی حكوومه‌تی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئه‌و هه‌واڵانه‌ی دەڵێن گوایە بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان خراوه‌ته سه‌ر حیسابی بانكی، یان له‌و حه‌فته‌یه‌دا ده‌درێت، هەر دەنگۆنە و، هیچ شتێك نییه، به‌ڵام (هۆشیار زێباری) وه‌زیری دارایی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه له هه‌وڵدایه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات و، مووچه و بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه هه‌ژمار بكرێت و، ڕه‌وانه‌ی كوردستان بكرێت."
(فازڵ نه‌بی) ئاشكرایشی كرد، ده‌بووایه تا ئێستا حكوومه‌تی عێراق بوودجه‌ی ڕه‌وانه بكردایه، به‌ڵام به هۆی په‌سه‌ندنەكرانی بوودجه و، هه‌ندێك كێشه‌ی دیكه دواكه‌وت و، ئێستاش هه‌وڵ به‌رده‌وامە بۆ ناردنی بوودجه، هه‌ر كاتێك ڕەزایەت له‌سه‌ر بوودجه‌ی كوردستان درا، ئێمه‌یش ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین."
ڕابین شێروانی




