لیوا ڕزگار: ڕەچاونەکردنی كامێراكانی هاتوچۆ، پێشێلكردنی یاسایه

هه‌ولێر -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاتوچۆی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاره‌كامێرای پێشكه‌وتووتر بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی شۆفێران پابه‌ندتر بن؛ دەیشڵێت، كامێراكانی چاودێری بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆیه، نه‌ك پاره په‌یداكردن؛ هه‌ركه‌سێكیش گوێی له‌و كامێرایانه نەبێ، یاسای پێشێل كردووه.
(لیوا ڕزگار عه‌لی) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاتوچۆی هه‌رێم، له لێدوانێكدا به ماڵپه‌ڕی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "هیچ بڕیارێك نییه تاوانانە (پاره‌ی غه‌رامه‌ی كامێرا) كه‌م بكه‌ینه‌وه، چونكه ئه‌وه هیچ پێوه‌ندییەکی به باریی ئابووری خه‌ڵكه‌وه نییه، به‌ڵكو پێوه‌ندیی به گیان و سه‌روماڵی هاووڵاتیانەوە هه‌یه، هه‌ژار بێت و ده‌وڵه‌مه‌ند، ئێمه پێی ده‌ڵێن تیژ مه‌ڕۆ و ، هیچ جیاوازییەکیشمان نه‌خستووه، هیچ مەبەستیشمان نییه كه بڕی تاوانانە كه‌م بكه‌ینه‌وه."
(لیوا ڕزگار عه‌لی) جه‌ختی كرده‌وه کە بڕیاره كامێرای پێشكه‌وتووتر بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی شۆفێران پابه‌ندتر ببن. گوتیشی: "داهاتی كامێرای هاتوچۆ، ده‌چێته حیسابێكی بانكی كه وه‌زاره‌تی دارایی و، ناوخۆیش چاودێریی ده‌كه‌ن و، خۆشیان ده‌زانن چ له پاره‌كه ده‌كه‌ن، ئێمه هیچ پێوه‌ندییه‌كمان بەو داهاتەوە نییه و، هه‌مووی بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاتوچۆی هه‌رێم، پێی وایه كامێراكانی چاودێری بۆ كه‌مكردنه‌وه‌یڕووداوی هاتوچۆیه، نه‌ك پاره په‌یداكردن، دەیشڵێت: "هه‌ركه‌سێك گوێی له‌و كامێرایانه نەبێ، یاسای پێشێل كردووه."
(لیوا ڕزگار عه‌لی) ڕوونیشی كرده‌وه كامێرای چاودێریکردنی هاتوچۆ، به پێی یاسا و ڕێنماییه‌كانی كوردستان دانراوە و، یاساییە."
یه‌حیا سابیر




