ئه‌م پێنجشه‌ممه‌یه پەرلەمانتاران له هه‌ڵه‌بجه‌دا كۆ ده‌بنه‌وه

هه‌ولێر ـــkdp.infoـــ جێگرى لیژنه‌ى ئاسایش‌وناوخۆ له پەرلەمانى كوردستان ڕایده‌گه‌ینێت، له دواڕۆژی ئه‌م حه‌فته‌یه پەرلەمانتارانی كوردستان له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌دا كۆ دەبنەوە و، خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌ڵه‌بجه ده‌كەن و، په‌سه‌ندیشی ده‌كەن؛ هەر ئەو ڕۆژە، خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌میش بۆ پڕۆژهیاسایهكى تر ده‌كەن .
(نازم هه‌ركى) ئه‌ندامى پەرلەمانى كوردستان و، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش‌وناوخۆ، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئەم پێنجشهممهیە پەرلەمانتارانی كوردستان سەعات ١٠ـى سەرلەبهیانى له هۆڵى مۆنۆمینتى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌دا، نائاسایی كۆ دەبنەوە سه‌باره‌ت به خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه."
(نازم هه‌ركى) گوتیشى: "هەر لەو ڕۆژەدا، خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساكه ده‌كرێت و، ده‌نگیشى له‌سه‌ر ده‌دەن. کە په‌سندیش كرا ده‌بێت به یاسا."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى پەرلەمانى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد: "به پێى زانیارییه‌كانى ئێمه پڕۆژهیاسایهكى تریش ئاماده كراوه و، هەر له‌و ڕۆژەدا خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ ده‌كرێت؛ پڕۆژەیاساکە تایبه‌ته به دامه‌زراندن و لادانى قایمقام و به‌ڕێوەبه‌رى شاره‌دێیه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانه‌وه."
ڕۆژى 27/1 ـى مانگى پێشوو له كۆبوونه‌ویه‌كى نائاساییدا، پەرلەمانى كوردستان خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه‌یاسای پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه کردبوو."
نه‌شوان به‌رزنجى




