٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەڕەتەقەكەی هەولێر كێشەی دوو عەشیرەتە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  9ـی ئەمشەو شەڕەتەقە لە نێوان دوو عەشیرەتدا لە 94ـی باداوەی هەولێر ڕووی دا و، تا ئێستایش كوژراو و برینداری لێ نەكەوتووەتەوە.

لیوای مافپەروەر (عەبدولخالق تەڵعەت) بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، سەعات 9ـی ئەمشەو شەڕەتەقە لە نێوان دوو عەشیرەتدا لە گەڕەكی 94ـی باداوە دروست بووە و گرژیی كەوتووەتە نێوانیانەوە.

لیوا (عەبدولخالق) گوتیشی، پۆلیس هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی كێشەكەی داوە، بەڵام هێشتا كەس بریندار نەبووە.

بە گوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، ئێستا دۆخەكە ئارامە و گرژییەكانیش كۆتاییان پێ هاتووە.

ئومێد پشدەری

هەواڵی پەیوەندیدار