٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

١٩ـەمین گوندی کۆبانی ئازاد کرا.. ٢٥کم لە باکوور و باشوور پاک کراوەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

کۆبانی-KDP.info-  فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی دەڵێت، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، گەورەگوندێکی کۆبانێ ئازاد کرا کە لە ڕووی ستراتیژی سەربازییەوە بۆ زۆر گرینگ بوو و لەو شەڕەیشدا دەیان تیرۆرستی داعش کوژران.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لەکۆبانێ عەمید(موسڵح زێباری)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "دوای شەڕێکی قورسی چەند ڕۆژە، توانرا گوندی شێران کە ٥٠٠ماڵ دەبێت و لە ڕووی ستراتیژی سەربازییەوە بۆ ئێمە زۆر گرینگ بوو، بە تەواوەتی ئازاد بکرێت و زیانی زۆریش بە تیرۆریستان بگەیەنن، کە بە دەیان تیرۆریست کوژران."

(موسڵح زێباری) گوتیشی، تاوەکو ئێستا لە رۆژھەڵاتی کۆبانی ١٥کم و لە باشووریش١٠کم لە داعش پاک کراوەتەوە و شەڕیش بەردەوامە؛ ھێزە کوردییەکانیش لە پێشرەویدانە.

دەربارەی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان و چۆنیەتیی وەشاندنی گورزە ئاسمانییەکان، فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لەکۆبانی گوتی، "فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان بەردەوام ھاوکاریی ئێمە دەکەن و، بۆردوومانی مۆڵگەکانی داعش دەکەن؛ زیانی زۆریشیان پێ دەگەیەنن."

(زێباری) راشیگەیاند، "تیرۆریستانی داعش مۆراڵیان لە دەست داوە و توانای بەرگری لەخۆیشیان نەماوە و رادەکەن، بەڵام ئێمە حیساب بۆ ئەوەش دەکەین کە ھێرشی لەناکاو ئەنجام بدەن."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار